سەیران عوسمان و عەزیز وەیسی بەرهەمێكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە
بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە,خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ(سەیران عوسمان) بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندی دیاری كورد (عەزیز وەیسی)ی خەزووری بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بەناوی(باڵا بەرز) بڵاوكردەوە.
هونەرمەند عەزیز وەیسی گۆرانییەكەی لە كەناڵی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەم بەرهەمە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ تۆماركراوە و (محەمەد نیكویی)كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووەو (ناسڕ حەیدەری) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكەی ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
