لە شاری هەولێر ڕۆژی جیهانی شیعر بەرز ڕاگیرا
لە ژێر چاودێری (ئومێد خۆشناو)پارێزگاری هەولێر,لە ڕۆژی جیهانی شیعر سەنتەری ڕۆشنبیری خەون بە هاوكاری سەنتەری ئاڵا بۆنەیەكی تایبەتدا دیاری ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك شاعیر و نووسەر,كە پێكهاتبوون لە(دڵزار حەسەن-غەمگین بۆڵی-شەرمین وەلی-بێكەس حەمەقادر-سەروین دەروێش--نوری بێخاڵی-چنور نامیق-نەورەس محەمەد-داستان بارزان-ئیمان یادەوەر).
ئەم ڕێورەسمە لە هۆڵی سەنتەری ئاڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و پۆلێك لە نووسەر و ئەدیب و شاعیران ئامادەی ڕێورەسمەكە بوون،هەر لەم بۆنەیەدا ژمارەیەك هونەرمەند و موسیزیان بەشداربوون و هۆنراوەو پارچە شیعر ئاوێتەی موزیك و گۆرانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
