هه‌ڵه‌بجه..برینه ساڕێژنهبووهكه
37 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا قوربانییانی ئەم تاوانە گەورەیە قەرەبوو نەکراونەتەوە.هێشتا له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید نه‌ناسێنراوه و به‌كرداری كارنه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جینۆسایده دادگایی بكرێن له دادگای نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رۆك بارزانی، له وه‌سیفی ئه‌و كرداره دڕنده‌یه، هه‌میشه ده‌ڵیت: "یادی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌دڵ و ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستان به‌زیندووی ده‌مێنێته‌وه و هه‌ڵه‌بجه برینی سارێژنهبووه، سەرۆک بارزانی چەندان جار سەرسوڕمانی خۆی لە کردەوەکانی عێراق دەربڕیوە و گوتوویەتی سەرەڕای ئەو تاوانە گەورەیە بەسەر کوردا هات هێشتا لەناو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت.
به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا یادی 37 ساڵه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ینه‌وه کە حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە 2003ەوە هیچ هەنگاوێکی جیددیان بەرانبەر ئەو تاوانە نەناوە و پشتیوانی و قەرەبووکردنەوەی هەڵەبجە تەنیا لە چوارچێوەی دروشمە سیاسییەکاندا خولاوەتەوە.ئه‌وه‌ی له 16ی3ی ههڵهبجهروویدا به‌پێی هه‌موو پێوهرهنێودهوڵهتییهكان جینۆسایدبوو کە دەکرا وێڕای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان، حکوومەتی فیدراڵی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی بکردبایەوە.
له كۆتاییدا هیواداریم كه عه‌قلیه‌تی سرینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له‌رێگای جینۆسایدی دیكه‌ی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه دووباره نه‌بێته‌وه، و هیچ هێزێك له دونیادا په‌نا نه‌باته به‌ر چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردستان كه هیچ كاتێك زوڵمی له‌هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكهنهكردووه ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی ته‌نیا به‌رگری كردن بووه له مافی ره‌وای خۆی و به‌رگری له خاك و ئاوی خۆی كردووه.

د.نه‌هله ئه‌فه‌ندی