كەمال محەمەد بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) دەڵێتەوە

كەمال محەمەد بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) دەڵێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (كەمال محەمەد) بەرهەمێكی گۆرانیی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.

گۆرانی(تۆش بەجێم دێڵی)كە نوێترین ڤیدیۆ كلیپی كەمال محەمەدە, تێكستەكەی لەلایەن شاعیری دیاری كورد (عەبدوڵا پەشێو) نووسراوە و موسیزیان و هونەرمەندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە كە پێشتر لەلایەن خودی ئەم هونەرمەندەوە گۆرانییەكە گوتراوەتەوە,هەروەها ئەم بەرهەمە نوێیەی كەمال محەمەد كە لە كەشێكی سارد و بەفراویدا وێنەگیراوە(هیمان ڕەسوولیان)كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

شایەنی باسە..كاروان عوسمان لە دایكبووی ساڵی 1968ی شار سلێمانییە,لە ساڵی 1981 ڕوودەكاتە بواری موزیك و گۆرانی,ئەگەرچی لە سەرەتادا بە ئامێری كەمانچە دەستی بە موزیكژەنین كرد بەڵام دواتر ڕوویكردە ئامێری عود,لە ساڵی 1988 لە فیستیڤاڵێكدا لە عێراق كاروان عوسمان پلەی یەكەمی لە ئامێری عود بەدەستهێنا بەڵام ئەم هونەرمەندە توانا و بەهرەی لە ڕادەبەریی وایكرد دواجار ڕووبكاتە ئامێری گیتار كە بەم ئامێرەی چەند بەرهەمێكی سەركەوتووی تۆمار كرد,لە ساڵی 1987 یەكەم گۆرانی خۆی بەناوی(وەرە لام)تۆمار دەكات لە ئاوازی هونەرمەندی كۆچكردوو محەمەدی ماملێ و هۆنراوەی سیروان حەمە ڕەشید,لە هەمان ساڵدا بە هاوبەشی لەگەڵ كەمال محەمەد كاسێتێك بڵاودەكەنەوە بە ناوی(نائومێدی) و دواتر لەگەڵ ئەم هونەرمەندە پێكەوە چەند بەرهەمێكی دیكە تۆمار دەكەن.

كەمال محەمەد بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) دەڵێتەوە

كاروان عوسمان یەك لەو هونەرمەندانە بووە كە لە تەمەنێكی كورتدا توانی چەند بەرهەمێكی جوان بەجێ بهێڵێت و لە دوای خۆیدا هونەرمەندانی دیكە بەرهەمەكانی بڵێنەوە, گۆرانی (ئێوارەیە) یەك لە بەرهەمە دیارەكانی كاروان عوسمانە كە دواتر لەلایەن هونەرمەند كاروان كامل گوترایەوە و گۆرانی (وەرە لام) دواتر لەلایەن نازدار جزیری,هەروەها هونەرمەند و ئاوازدانەر(چیا مەدەنی) و هونەرمەند (شێركۆ تالیب) و چەندین گۆرانیبێژی دیكە بەرهەمەكانی ئەم هونەرمەندەیان گوتووەتەوە,لە ساڵی 1989 لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بە تۆمەتی كوشتنی هاوڕێیەكی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە كاروان عوسمان دەستگیر دەكرێت و لە ساڵی 1991 لە زیندانی ئەبو غرێب لە سێدارە دەدرێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

كەمال محەمەد بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) دەڵێتەوە
كەمال محەمەد بەرهەمێكی هونەرمەندی كۆچكردوو (كاروان عوسمان) دەڵێتەوە
Top