دەرباز یونس:زیاتر لە 50 شیعرم کراوەتە گۆرانی,سێ کتێبی شیعریم هەیە و کار لەسەر کتێبی چوارەم و پێنجەم دەکەم
"گولان" ئەحمەد تاریق
ده‌رباز یونس ئه‌و گه‌نجه‌یه كه خاوه‌ن به‌هره‌و توانایه‌كی باشه له نووسینی شیعردا و هاوكات پارێزه‌ر و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسیشه، ئه‌و خاوه‌نی سێ كتێبی شیعرییه‌و زیاتر له 50 تێكستی شیعری كراونه‌ته گۆرانی. له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا بۆ ' گوڵان'' ده‌ڵێت، له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به شاعیر ناویان ده‌ركردووه شاعیر نین.
*چیرۆكی پشت هۆنراوه‌كانی تۆ چین و بۆ كێت نووسیون؟
-له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا ره‌نگه بۆ كه‌سێك نووسرابێت، چیرۆكه‌كان جۆراوجۆرن، هه‌ندێك جاریش شیعر له چیرۆكی كه‌سانی تره‌وه وه‌رده‌گیرێن.
*مه‌رجه‌كانی بوون به شاعیر چییه؟
-مه‌رجێكی دیاریكراو نابینم، شاعیربوون و شیعرنووسین به‌هره‌یه خودا به‌كه‌سانی ده‌دات، له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه تێیدا ده‌ژین زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به شاعیر ناویان ده‌ركردووه شاعیر نین.
*تا ئێسته خاوه‌ن چه‌ند نامیلكه‌ی و چه‌ند شیعریشت كراونه‌ته گۆرانی؟
-سێ كتێبی شیعریم هه‌یه و ئێسته‌ش خه‌ریكم كار له‌سه‌ر كتێبی چواره‌م و پێنجه‌م ده‌كه‌م، كتێبی چواره‌مم بیره‌وه‌ری سه‌رده‌مێكی ژیانی گرتووخانه‌ن، تێَیدا چیرۆكه‌كانی ناو گرتووخانه ده‌گێڕمه‌وه، په‌نجه ده‌خه‌مه سه‌ر بابه‌تگه‌لێك كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه و كه‌سه یاساییه‌كان نایزانن، هه‌روه‌ها كتێبی پێنجه‌م شیعر ده‌بێت. هه‌روه‌ها زیاتر له 50 شیعریشم كراونه‌ته گۆرانی له‌لایه‌ن گۆرانیبێژانه‌وه .
*بۆچی شیعره‌كانت زیاتر ده‌ده‌یته قوتابییه‌كانی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئایا هه‌قی ته‌واو ده‌ده‌نه شیعره‌كه؟
-به‌م شێوه‌یه نییه، هه‌موو هونه‌رمه‌ندان به‌بێ جیاوازی به قوتابییه‌كانی كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه شیعره‌كانی منیان كردووه‌ته گۆرانی .
*چ كاتێك شاعیر له نووسینه‌كانی پێویسته بێ منه‌تی هه‌ڵبژێرێت؟
-ناكرێت شاعیران له كه‌سانی ئاسایی جیا بكرێنه‌وه، هه‌موومان مرۆڤین بێ منه‌تی له هه‌موو قۆناغه‌كانی مرۆڤبوون و ژیاندا شتێكی باش نییه، باشتر وایه شاعیران و خه‌ڵكانی تریش خۆیانی لێ به دوور بگرن.
*چ شتێك شایسته‌ی تۆ بووه به‌ڵام پێ نه‌گه‌یشتی؟
-شایسته‌ی مرۆڤ له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی ژیان ده‌گۆڕێت، ره‌نگه ئه‌وه‌ی ئێسته تێیدام بۆ 10 ساڵی به‌ر له ئێسته‌م خه‌ونێك بووبێت، به‌ڵام ئێسته ئاره‌زوو و خولیای من گه‌وره‌تره، مرۆڤ به هه‌ر خاڵێك ده‌گات گه‌وره‌تر ده‌بینێت.
*ئاماده‌یت له پێناو پاره‌یه‌كی زۆر هۆنراوه بۆ حزبێك بنووسیت؟
-نه‌خێر ئاماده نیم به هیچ شێوه‌یه‌ك.
*یاسای ژیانی تۆ چییه؟
-ژیان هه‌ر رۆژه و به جۆرێك ده‌ڕوات و پابه‌ندی كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی دیاریكراوت ده‌كات، ژیان لای من زۆر ئاسان و خۆشه، ناكرێت له‌ناو كۆمه‌ڵێك یاسای دیاریكراودا بچووك بكرێته‌وه.
*هه‌ڵوێست لای تۆ چییه؟ كێ بێ هه‌ڵوێستترین كه‌س بووه له ژیانت؟
-راستگۆیی جوانترین هه‌ڵوێسته، بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر به‌خۆت و خه‌ڵك و به‌ڵێنه‌كانت راستگۆ نه‌بێت .
*زمانی ساده ئه‌و زمانه‌یه خه‌ڵك قسه‌ی پێ ده‌كات، ئه‌وه ئاساییه بۆ هۆنراوه نووسین؟
-به‌ڵێ به بۆچوونی من ده‌كرێت زمانی ساده شیعری پێ بنووسرێت .
*ده‌ڵێن شاعیر زۆر جیاوازتر عاشق ده‌بێت، ئه‌و جیاوازییه چییه؟
-هه‌ڵه‌یه شاعیران له كه‌سانی تر جیا بكرێنه‌وه .
*بۆچی ئێوه‌ی شاعیر نه له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی و نه له پێوه‌ندیی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو نابن؟
-نه‌خێر وا نییه، ده‌یان شاعیر و نووسه‌ر هه‌ن له ژیانی هاوسه‌رگیری زۆر سه‌ركه‌وتوو بوون، ناكرێت چه‌ند دانه‌یه‌كی كه‌م وه‌ك نموونه وه‌ربگرین و گشتگیری بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌مووان .
*بڕیارت نه‌داوه هاوسه‌رگیری بكه‌یته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هاوسه‌رگیری بكه‌یته‌وه مه‌رجه‌كانت چی ده‌بن بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كی سه‌ركه‌وتوو؟
-به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه منیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر پێویستم به سه‌قامگیریی خێزانی هه‌یه، باوه‌ڕیشم به مه‌رجدانان نییه بۆ هاوسه‌رگیری و ژیان دروستكردن كه‌سمان نازانین له داهاتوو كێ دێته ژیانمان و چۆن ده‌ژین، به‌ڵام به بۆچوونی من له ژیاندا هه‌ندێك سنوور هه‌ن كه مرۆڤ نابێت و ناكرێت هه‌رگیز له پێناو هیچ شتێك‌دا بیانبه‌زێنێت، ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌وتوو نابێت .
