کەسایەتییە جیهانییەکان لە پۆستکاردەکانی (ئامانج ئەمین)دا

کەسایەتییە جیهانییەکان لە پۆستکاردەکانی (ئامانج ئەمین)دا

هونەرمەندی شێوەكار (ئامانج ئەمین) لە فێرگەی فریمینگ لە شاری هەولێر، پێشانگەی هونەریی تایبەت بە نوێترین بەرهەمەکانی بە ناونیشانی "پۆستکارد" کردەوە.

کەسایەتییە جیهانییەکان لە پۆستکاردەکانی (ئامانج ئەمین)دا

لەم بارەیەوە هونەرمەند ئامانج ئەمین دەڵێ: پۆستکارد، تەنیا نامەیەکی وێنەیی نیە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی كاتێكە، لە توێی وردەكارییەكانیدا، ڕوخساری كەسانێك نیشان دەدەم كاریگەرییان هەبووە، بە هەڵبژاردنی هێما و هێڵ و ڕەنگ و نەخشە، وەكو نێردەری ئەم پۆستكاردانە خۆم لە نێویان جێدێڵم و بەم شێوەیە ديدگا و ڕوانگەم بۆتان دەردەبڕم.

کەسایەتییە جیهانییەکان لە پۆستکاردەکانی (ئامانج ئەمین)دا

بیرۆكەی ئەم پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 كاتێك هێزە چەكدارەكانی داعش لە شاری موسڵ و ناوچەكانی كوردستان سەریان هەڵدا كە بەهۆیەوە ژماریەك زۆر خێزان ئاوارەو ماڵوێران بوون,نالەباری دۆخی ناوچەكە زۆر كاریگەری لەسەر ئەم هونەرمەندە درووست دەكات كە ئەوكات لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا چەند كارێكی هونەری بۆ نێردە و كونسوڵخانەی وڵاتان دەنێرێت,دواجار ئەم هونەرمەندە درێژە بە پڕۆژە هونەرییەكەی دەدات و پێشانگەی (پۆستكارد) دەكاتە تەواوكەری بیرۆكەی ئەو سەردەمەو لەم پێشانگەیەدا هەندێ ووردەكاری و تەكنیكی نوێی هونەری دەخاتە نێو تابلۆكانی.

پێشانگەکە لە (فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی) لە شاری هەولێر کرایەوەو بڕیارە بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top