بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئالین گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەکاتەوە

بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئالین گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەکاتەوە

ئالین هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە گۆرانییەك بە زمانی سریانی پێشکەش دەکات,سەبارەت بە هۆکاری وتنی گۆرانی بە سریانی ناوبراو لە لێدوانێکدا وتی:هەموو پارچەکانی کوردستان شوێنی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بووە,هیچ کاتێك هەست بە جیاکاری نەکراوە،من لە ژینگەیەکدا گەورە بووم دۆستایەتی و هاوڕێیەتیم لەگەڵ کریستیانەکان هەبووە، هەر ئەوەش وایکرد کە بە زمانی سریانی گۆرانی بڵێم و شارەزایی لە زمانیان هەبێت,ئەوەشی راگەیاند:بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە گۆرانی(حۆنلێ حۆنلێ) بە شێوازێکی نوێ و جیاواز پێشکەش بە خوشك و برا کریستیانەکان دەکەم,هیوادارم بە دڵیان بێت و لێرەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لێدەکەم,هیوادارم ساڵی نوێ بۆ هەموو لایەکمان ساڵی تەبایی و خۆشگوزەرانی بێت و هاتنەدیی هیوا و ئاواتەکانی گەلی کوردستان بێت لە هەموو پارچەکان.

بەبۆنەی ساڵی نوێوە ئالین گۆرانییەك بە سریانی بڵاودەکاتەوە

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئالین وتی: هیوادارم گشت هێزە كوردستانییەكان لە هەموو پارچەكانی كوردستان گوتاریان یەك بخەن و یەكگرتوو بن بەتایبەتی كوردانی رۆژئاوا,چونكە ئەوان بە كاتێكی هەستیار وناسكدا تێپەڕ دەبن و باشترین چارەسەر بۆ گرفتەكانیان لە ئێستادا یەكگرتن و هاوكاری كردنی یەكترە,هیوای ئازادی و ئاوەدانی بۆ گشت پارچەكان دەخوازم.

شایەنی باسە تێکست و ئاوازی ئەم گۆرانییە خانمە هونەرمەند (جۆلیانا جوندۆ) دایناوە دابەشکردنی موزیك و ئەرانجمینت لەلایەن مەمۆ گول و دەرهێنەری بە توانا هەژار دهۆکی کاری دەرهێنانی کلیپەکەی ئەنجامداوە.

Top