خاوەنی گەورەترین پێ
July 16, 2024
رەنگا و ڕەنگ
كاتێك (فانی میڵز) لە سەدەی نۆزدەهەمدا لە ئینگلتەراوە كۆچی كرد بۆ ساندوسكی لە ویلایەتی ئۆهایۆ، ئەو هەرزەكارێكی بچووك بوو، كە كێشی ٦٠ پاوند بوو، بەڵام زۆربەی ئەو كێشەی لە قاچ و پێیەكانیدا هەڵگرتبوو. (فانی) قوربانیی نەخۆشیی میلرۆی بووە، كە بووبووە هۆكاری ئاوسانی قاچ و پێیەكانی بەهۆی شلەی لیمفاوییەوە پێیەكانی ئاوسابوون بۆ ١٩ ئینج، كە ناچاری كردبوو پێڵاوی سێ پارچەی پێستی بزن و بەرگی بالیف وەك گۆرەوی لەپێ بكات، بەڵام ئەم نەخۆشییە هۆكاری گواستنەوەی بووە لە هەژارییەوە بۆ سەروەت و سامان، تا لە ساڵی ١٨٩٩ی زایینی كۆچی دوایی كردووە.
