گۆران ساڵح ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە
دوای ماوەیەك سەرقاڵبوونی بە پڕۆگرامێكی تەلەفزیۆنی لە شاشەی كوردستان تیڤی و ماوەیەك دابڕان لە بڵاوكردنەوەی گۆرانی,بەڵام دواجار هونەرمەندی گۆرانیبێژ (گۆران ساڵح)بە سوپرایز دەركەوتەوەو ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە.
گۆرانیبێژ و موسیزیان گۆران ساڵح لە كەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی بەناوی(دڵشكانم) بڵاوكردەوە كە گۆران خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو تێكستەكەی لەلایەن(دیار محەمەد)ەوە نووسراوە,هەروەها (سەرمەند فوئاد) موزیكی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
