سەرنجڕاكێشترین بــاڵندەكانی جیهان
پۆڵینكردنی جوانیی گیانداران و باڵندەكان چەند ساڵ جارێك دەكرێت، دواجار توانرا جوانترین و سەرنجڕاكێشترین باڵندەكان دیاری بكەن، باڵندەی (نیكۆبار) پێشەنگی جوانترینی وەرگرتووە كە باڵەكانی ڕەنگاورەنگە و درێژی (40) سەنتیمەتر دەبێت، ئەو جۆرە باڵندەیە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەژی، باڵندەی نیكۆبار هێلانەكانی لە تاڵی وشك دادەنێت و هەر یەكە لە نێر و مێی ئەو جۆرە باڵندەیە بە نۆرە لەسەر هێلكە دەنیشن تا هەڵیدێنن. كاردیناڵ، وەكو بەناوبانگترین و جوانترین باڵندەیە پلەی دووەمی بەدەست هێنا، كە ڕەنگی سوورە و هەروەها بە باڵندەی سوور دەناسرێت، درێژی دەگاتە (21) سەنتیمەتر و كێشی (45) گرامە. ماگپای تایوانی، باڵندەیەكی دیكەیە و جوانترینە، لە فڕیندا دەگاتە (1200) مەتر، ڕەنگی شینە و درێژی (64) سەنتیمەتر دەبێت. بەنانكویت، زیاتر گوڵ و گوڵزار هەڵدەمژێت بۆیە هێندە جوانە، لە مرۆڤ ناترسێت و هەمیشە نزیك دەبێتەوە، درێژی (30) سەنتیمەتر دەبێت.
