11 ڕێگە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو
نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، نەخۆشییەكی درێژخایەنە و تووشی ملیۆنان كەس لە سەرتاسەری جیهان بووەتەوە كە ئەگەر بە باشی كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەوا دەبێتە ئەگەری ئاڵۆزیی وەك: پەككەوتنی گورچیلە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ئاوی ڕەش Glaucoma و ئاوی سپی Cataract چاو، هەروەها نەخۆشیی دڵ. ئەمەش ڕوونە كە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو مەیلی زگماكیی هەیە و تەمەن هۆكارێكی هاندەرە، ئەم دوو فاكتەرە هیچیان لەگەڵدا ناكرێت و ناتوانرێت كە ڕێگەیان لێ بگیرێت، بەڵام گۆڕینی گەلێك لایەنی ستایلی ژیان كاریگەریی ئــــــەرێنییان هەیە بــــــۆ خۆپاراسـتن، كە بریتین لە: كەمكردنەوەی هــــــــــــەموو جــــــــــــۆرێكی خــــــــــــــــۆراكی كـــــــــاربۆهیداتی كە دەبنە ئەگەری بەرزبـــــوونەوەی ئاســـــتی شــــــــەكری خــــوێن، ڕۆژانە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی كە هاندەرە بۆ زیادكردنی هەستەوەریی خانەكان بۆ هۆرمۆنی ئینسولین، زیاد خواردنەوەی ئاو وەكو سەرەكیترین شلەمەنی، كەمكردنەوەی كێشی زیاد، دووركەوتنەوەی یەكجارەكی لە جگەرەكێشان، كەمكردنەوەی قەبارەی خۆراك لە هەر ژەمێكدا، دووركەوتنەوە لە ستایلی تەمبەڵیی فیزیكی بەتایبەتی زیاد دانیشتن و زیاد نووستن.
