قژت لە تیشكی هەتاو بپارێزە
بەتینیی تیشكی هەتاو لەو ماوەیەدا جگە لەوەی كار لەسەر پێستی ڕووخسار دەكات، هەروەها تاڵەمووەكانی قژیش بێهێز و وشك دەكات، پسپۆری میسری (موحەمەد عادل)، دەربارەی زیانەكانی تیشكی خۆر دەڵێت: «هەندێ جار پێویستە خۆت بدەیتە بەر هەتاو، تا سوودی بۆ تەندرووستیت هەبێت، بەڵام ماوەكەی نابێت زۆر بێت، هەروەها لە كاتەكانی كاتژمێر (11 تا 4)ی ئێوارە بێت كە خۆر لەوپەڕی بەهێزیدایە، بەم جۆرە كاریگەریی خراپی لەسەر قژ و پێستی ڕووخسار دەبێت، بۆیە چەند هەنگاوێكی بۆ ئافرەتان ئامادە كردووە، كە چۆن خۆت لە تیشكی خۆر دەپارێزیت، هەنگاوەكانیش بریتین لە: نابێت قژت تەڕ بێت و بچیتە بەر تیشكی هەتاو، چونكە كار دەكاتە سەر وشككردنی داوە مووەكانی قژ، هەروەها دەتوانیت كڵاو و ڕەفتە بەكار بهێنیت، نابێت زیاتر لە سێ جار قژت بشۆیت، بەتایبەت ئەگەر كەشێكی گەرم بێت، هەروەها ئەوانەی قژیان چەورە پێویستە هەفتەی دوو جار بیشۆن. بۆ بڕینی قژ لە وەرزی گەرمادا، پێویستە هەر سێ مانگ جارێك قژت ببڕیت یان چاكی بكەیت، نابێت لە دوای قژ شووشتن بە خاولی و قوماش بیبەستیت، هەروەها كاتێك دەچیتە بەر تیشكی هەتاو، هەوڵ بدە كرێمی قژ بەكار بهێنیت بۆ بەرگری لە گەرمای بەتێن.
