یاسا، داواكردنەوەی منداڵ دوای وازهێنان

یاسا، داواكردنەوەی منداڵ دوای وازهێنان

ئەگەر دایك واژوی وازهێنانی لە بەخێوكردنی منداڵەكەی كرد، دەتوانێت دواتر داوای بكاتەوە؟

بابەتی بەخێوكردنی منداڵ لە یاسادا لە نیزام عامە، واتە مافەكە بەجۆرێكە كە بە وازلێهێنانیش بە ڕێككەوتن و واژوی دایك، ئەم مافە لە بنەڕەتەوە لەدەست نادرێت، یاسای باری كەسێتییش لە ماددە “ 57 “ ئەحكامەكانی ئەم بابەتەی ڕێك خستووە، بە جۆرێك دایك تەنیا ئەمین بێت بۆ پەروەردەكردن و دایەنیكردنی منداڵەكە، و كێشەی ڕەوشتی نەبێت و زیانی پێ نەگەیەنێت، دەتوانێت دوای جیابونەوە منداڵەكانی لە خۆیبگرێت، بە لەدەستدانی مەرجەكانیش مافەكە لەدەست دەدات، لە هەر كاتێكیشدا خۆی لەبەر هەر هۆكارێك وازی لە بەخێوكردنی منداڵەكانی هێنا بۆ مێردەكەی -با بەنوسراو و واژوی خۆشی بێت- دواتر دەتوانێت پەشیمان ببێتەوە و داوای گەڕانەوەی مافی دایەنیكردنی منداڵەكانی بكات لە دادگا، ئەمەش پارێزگارییەكی یاسایییە بۆ منداڵ و هەم بۆ دایكەكەش.

 

Top