بۆ زانیاریت، جیاوازی شێوەی بیلبیلەی چاوی ئاژەڵان
هۆكاری جیاوازی لە شێوەی بیلبیلەی چاوی ئاژەڵاندا لەبەر ئەوەیە كە شێوەی بیلبیلەی چاوەكان بەتەواوی لەگەڵ ڕۆڵی ئاژەڵەكەدا بگونجێت لەناو سرووشتدا، بۆئەوەی خۆیان لە مەترسی بەدوور بگرن، یان بە باشترین شێوە ڕاوبكەن، شێوازی بیلبیلەكان Pupils: ئاژەڵە نێچیرەكان (خاوەن بیلبیلەی ئاسۆیی Horizontal Pupils)، وەك ئاژەڵی مەڕ،بزن، مانگا و ئەسپ و...هتد، ئەم شێوە بیلبیلەیە مەودای بینینی فراوانە و یارمەتییان دەدات لە هەموو ئاراستەكانەوە ببینن و زوو هەست بە هێرش بكەن، ئاژەڵە ڕاوكەرەكان (خاوەن بیلبیلەی ستونی Vertical Pupils): زۆرتر لە ئاژەڵە بچوكەكانی وەك پشیلە، ڕێوی و ماردا دەردەكەوێت، كە بەشێوەی كەمین ambush ڕاودەكەن، ئەم شێوە بیلبیلە باشتر كۆنتڕۆڵی ڕووناكی دەكەن بۆ فۆكەسی تیژ لە بارودۆخی ڕووناكیی جیاواز لە شەو و ڕۆژیشدا. جۆری سێیەمیش (Circular pupils) بیلبیلەی خڕ: زۆرتر لە ڕاوكەرە گەورەكاندا هەیە كە بە خێرایی ڕاو دەكەن (active foragers)، وەك شێر، پڵنگ، چیتا، سەگ، ئەم شێوەیە بینینی گشتیی باشترە و بۆ مەودای دوور و چالاكیی ڕۆژانە گونجاوترە.
ئەم جیاوازییانە بە پێی توێژینەوەی زانستی پشتڕاست كراوەتەوە نزیكەی %90ی ئاژەڵە نێچیرەكان بیلبیلەی ئاسۆییان هەیە، هەروەها زۆربەی ئاژەڵە ڕاوكەرە بچووكەكان ambush predators بیلبیلەی ستونییان هەیە.
