گەرمكردنەوەی دووبارەی خواردنەكان

گەرمكردنەوەی دووبارەی خواردنەكان

گۆشتی مریشك: بە گەرمكردنەوەی ئەو پڕۆتینەی كە تێیدایە دەگۆڕێت بۆ مادەیەك كە هۆكارە بۆ ژەهراویبوون و زیانی تەندرووستی هەیە. برنج: دوای كوڵانی كاتێك سارد دەبێتەوە، جۆرە بەكتریایەك دروست دەكات كە گەشەكردنی سپۆری ئەم بەكتریایە و خواردنی دوای گەرم كردنەوە زیان بە جەستەی دەگەیەنێت و ئەبێتە هۆی ژەهراوی بوون. زەیت: هەموو جۆرەكانی بەتایبەت ئەم زەیتەی ئێستا كە زۆر بەكاردێت لە ماڵاندا ( زەیتی گڵۆبەڕۆژە)، كاتێ یەكەم جار بەكار دێت، نابێ زۆر زۆر گەرم بكرێت، وە هەرگیز بۆ دووەم جار بەكاری مەهێنەرەوە، چونكە هۆكارێكە بۆ توشبوون بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە. پەتاتە: دوای ئامادەكردنی بۆ جارێك دووبارە گەرمی مەكەوە، چون ئەمیش جۆرە بەكتریایەك دروست دەكات، كە هۆكارە بۆ ژەهراویبوون و سودی تەندرووستی لە خواردنی وەرناگرین. شیر: هەوڵ بدە خۆت بە دوور بگریت لە گەرمكردنەوەی شیر، هەندێ جار دایكان شیری مناڵ بە گیراوەیی هەڵدەگرن، كەی منداڵەكەیان داوای كرد، كەمێك گەرمی دەكەن و دەیدەن بە مناڵەكەیان، ئەمە هەڵەیە زیانی تەندرووستی بە مناڵ دەگەیەنێت. سپێناخ : بە گەرمكردنەوەی سپێناخ مادەی (nitrate) نایتریتی دەگۆڕێت بۆ مادەی نایترەس ئەمین (nitrausamine) كە هۆكارە بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە. هێلكە: لە جارێك زیاتر بە هیچ جۆرێ نابێ دابنرێت و گەرم بكرێتەوە، چونكە دەگۆڕێت و ژەهراویبوون ڕوودەدا. شێلم : ئەو شێلمەی كە بەیانی تا ئێوارە گەرم دەكرێتەوە، زەرەری زۆری هەیە بەهۆی دروستبوونی مادەی (نایترەس ئەمین )كە هۆكارە بۆ شێرپەنجە.

Top