دووركەوە لە جگەرەكێشان ڕاستەوخۆ پاش رۆژوو شكاندن

دووركەوە لە جگەرەكێشان ڕاستەوخۆ پاش رۆژوو شكاندن

ئەمە ڕوونە كە جگەرەكێشان زیانی تەندروستیی زۆری هەیە، بەڵام لە مانگی ڕەمەزاندا جگەرەكێشان زیانی زیاتری دەبێت، بەتایبەتی ڕاستەوخۆ پاش رۆژوو شكاندن. پسپۆڕان ڕێنمایی ڕۆژووەوانانی جگەرەكێش دەكەن كە هەرگیز جگەرە نەكێشن ڕاستەوخۆ پاش فتار، چونكە دەبێتە ئەگەری چەند گرفتێكی تەندروستی وەكو: هاندانی وشكبوونی دەم، هاندانی هەستكردن بە تینوویەتی، سەرسووڕان، هەستكردن بە ماندووبوون، تێكچوونی خەو، زیادبوونی ترشەڵۆكی گەدە یان دڵەكزێ Heartburn لەبەر زیادبوونی ئەگەری گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك GERD، هەروەها زیادبوونی ئەگەری هەوكردنی گەدە، كە لەوانەیە پەرەبسەنێت بۆ كولبوونی ناوپۆشی گەدە. ئاماژە بەمەش كراوە كە زیانی جگەرەكێشان بۆ بۆڕییەكانی خوێن و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاتر دەبێت لەكاتی جگەرەكێشان ڕاستەوخۆ پاش فتاركردنەوە، بۆیە واباشترە كە لە مانگی ڕەمەزاندا بە تەواوی واز لە جگەرەكێشان بهێنرێت.

Top