كراسەكانی بۆنە و دەرچوون و مارەبڕین لە وەرزی بەهاردا
ئەگەرچی لە مانگی ڕەمەزاندا بۆنەكان كەم دەبنەوە، بەڵام هەر دەمێنن، بۆ ئەوانەی خەریكی ئاهەنگی دەرچوون و بۆنەی تایبەت و مارەبڕینن، دەتوانن جلەكانیان لە ڕیتمێكی بەرزدا هەڵبژێرن، كە سادە و ناسك بن، پێویستە ڕەنگ و شێوە و مۆدی كراسەكەت دیاری بكەیت، ئەوەش بە سوودوەرگرتن لە سەردانیكردنی شوێنەكانی كراسی بووك، هێڵی ئینتەرنێت و زانیاری لە هاوڕێ و دەستە خوشكانی خۆت، تا لەسەرەتاوە كراسێكی دیاری كراو هەڵبژێریت، سەرەتا بزانە قەبارە و شێوەی كراسەكەت چۆنە، هەروەها پێشتر كراسێك تاقی بكەوە و ئەگەر توانرا وێنەشی بگرە، ئەو كاتە هەموو كێشە و گرفتەكانیت بۆ دەردەكەوێت، تا لە ڕۆژانی نزیكی بۆنەكەدا تووشی شۆك نەبیت. هەوڵدە كەسێكی نزیكی خۆت بكەیتە هاوكارت تا لەو ڕۆژانەدا یارمەتیت بدات لە هەڵبژاردن و دیاریكردنی كەرەستە و كراسەكەت، تا لە پێشوودا بتوانیت كەرەستە و كراسەكەت هەڵبژێریت، لەگەڵ هەڵبژاردنی كراسەكەت، هەوڵدە پێڵاو و تەواوی تاخمەكەت بە جوانی هەڵبژێریت، ئەوەش دەكەوێتە سەر خواست و حەزی خۆت لە دیاریكردنی هەموو كەرەستە و كەلوپەلەكانت، ڕۆژانێك بەر لە زەماوەند باشترە كارەكانت جێبەجێ بكەیت، ئەگەر كراسێكت هەڵبژارد كە بە خواستی خۆت هەڵتبژاردووە، كێشەت لەگەڵی هەبوو لە قەبارە و پێوانەی، دەتوانی چاكی بكەیت یان كراسێكی دیكە هەڵبژێریت.
