بەهای خۆراكیی ڕوبیان

بەهای خۆراكیی ڕوبیان

ڕۆبیان Shrimp بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە و یەكێكە لە خۆراكە دەریاییە دەوڵەمەندەكان بە پرۆتین لەگەڵ كالۆریی كەم دا، هەروەها ڕێژەیەكی بەرزی ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڤیتامینەكانی E، B12 و كانزاكانی سیلینیۆم، زینك، یۆد. سوودە تەندروستییەكانی ڕۆبیان: كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، هاندانی پەرەسەندنی دروستی مێشكی كۆرپە لەكاتی دووگیانیدا، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشیی ئەلزهایمەر، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هەروەها ڕۆبیان ماددە دژەئۆكسانی ئەستازانتین Astaxanthin لەخۆدەگرێت، كە ڕەنگێكی سووری مەیلەو پرتەقاڵیی هەیە و ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە و پەستانی بەرزی خوێن، لەگەڵ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە و گرفتەكانی كۆئەندامی دەمار، هەروەها كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پێویستە ئەمەش بزانرێت كە خواردنی ڕوبیان لە هەندێك كەسدا دەبێتە ئەگەری هەستەوەری.

 

Top