نەخشەیەك بە (22) ساڵ تەواو دەبێت
(رۆی جەیمس) ئەو ئەندازیارەی بەر لە (22) ساڵ بیرۆكەی دانانی نەخشەی وێستگەی شەمەندەفەری بەریتانیای هەبوو، كەچی بیرۆكەكەی ڕەت كرایەوە بە بەهانەی ئەوەی پسپۆڕایەتیی تەواوی لە بواری ئەندازیاریدا نییە، كەچی ئەو گوێ بە ڕەتكردنەوەكە نەدا، لە ساڵی (1996) دروستكردنی نەخشەی ڕاستەقینە و بچووكراوەی وێستگەكەی تەواو كرد، كە زیاتر لە (250) هەزار دۆلاری تێچووە، ئەو پیاوە سەلماندی كە دەتوانێت ئەو پڕۆژەیە وەربگرێت و سەركەوتوو بێت، دوای چەندین ساڵ وا دیارە بەرپرسانی وێستگەكانی شەمەندەفەری بەریتانیا پرۆژەكەیان پێی قبووڵە، (ڕۆی) ئەو نەخشە بچووكراوەی بە هەموو پێكهاتەكانەوە لە ماڵەكەی خۆیدا دروست كردووە. پرۆژەكەی لەژێر ناوی (هێڵی ئاسنینی خەون)دایە، كە لە یەك كاتدا (100) شەمەندەفەر دەتوانێت جووڵە بكات، هەروەها پرۆژەكە پێك هاتووە لە (16) وێستگەی جۆراوجۆر، تەنانەت باخچە و شوێنی وەستان و ژوور و هۆڵە گەورەكانی چاوەڕوانییش لە نەخشەی ئەو پیاوەدا بەدی دەكرێت.
