بەهای خۆراكیی زەیتی كانۆلا
زەیتی كانۆلا Canola oil زەیتێكی تەندروستە، ترشە چەورییە تاكە ناتێرەكان Mononunsaturated بە رێژەی 63% لەخۆ دەگرێت لەگەڵ رێژەیەكی نزمی ترشە چەورییە تێرەكان Saturated كە لە 7% تێپەڕ ناكات، هەروەها سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامینەكانی E و K، لەگەڵ ترشە چەورییەكانی ئۆمیگا 3 و ئۆمیگا 6. سوودە تەندروستییەكان: پاراستنی تەندروستیی دڵ، هاندانی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پاراستنی تەندروستیی پێست بە شێوەی كەمكردنەوەی ئەگەری زوو دەركەوتنی هێڵەكانی لۆچبوون لەگەڵ كەمكردنەوەی زیپكە، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، سووككردنی سخبوونی جومگە لە حاڵەتەكانی هەوكردنی رۆماتۆیدی جومگەكاندا، هەروەها كەمكردنەوەی هەڵمژینی كۆلیستیرۆڵ لە كۆئەندامی هەرسدا بەوەی كە زەیتی كانۆلا رێژەیەك ماددە فایتۆستیرۆلەكانی Phytosterols تێدایە.
