مەسرور بارزانی و حەیدەر عەبادی جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

مەسرور بارزانی و حەیدەر عەبادی جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/3/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستوو کرایەوە کە لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بە ئامانجی بنیاتنانی بنەمایەکی بەهێزی ئابووری، هەروەها باس لە سوود وەرگرتن لە دەرفەتەکان کرا لە پێناو پێشخستنی دۆخی ئابووری لە عێراق و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان.

مەسرور بارزانی و حەیدەر عەبادی جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە
Top