زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان بە سەرئێشەوە گرفتارن!

زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی  جیهان بە سەرئێشەوە گرفتارن!

ڕاپۆرتە پزیشكییە جیهانییەكانی ساڵی 2020 لە ئەنجامی 357 لێكۆڵینەوەدا جەختان كردووەتەوە كە نیوەی دانیشتووانی جیهان بەدەست جۆری جیاوازی سەرئێشەوە دەناڵێنن، هەروەها ئافرەتان زیاتر لە پیاوان تووشی سەرئێشە دەبن، بەم شێوەیە: 14% شەقەسەر، 26% گرژە سەرئێشە Tension headache، ڕیژەكانی دیكەش بە جۆری دیكەی سەرئێشەوە گرفتارن. سەرئێشە بریتییە لە هەستكردن بە ئازار لە ناوچەی سەر یان دەموچاودا، باوترین هۆكارەكانی سەرئێشە: هەڵامەت، ئەنفلوەنزا، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش(تا) لەبەر هەر هۆكارێك، گرژبوونی ماسوولكەكانی شان و مل، سترێس، گرفت لە بینیندا، ناڕێكیی كاتی ژەمەكانی خۆراك، كەم خەوتن و زیاد خەوتن، كەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی، زیاد بەكارهێنانی دەرمانی دژەئازار، سووڕی مانگانەی ئافرەت، هەروەها وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە Menopause.

 

Top