زیانەكانی بۆیەی دەستكردی خۆراكی
بۆیەی دەستكردی خۆراكی Artificial food dyes بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1856دا لە پیشەسازیی خۆراكدا بەكار هێنرا، لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوودا بەكارهێنانی بۆیەی دەستكرد لە پیشەسازیی خۆراكدا بە ڕێژەی 500% زیادی كردووە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی FDA ڕێگە بە بەكارهێنانی تەنیا 36 جۆر دراوە. بۆیەی دەستكردی خۆراكی گەلێك زیانی تەندروستیی هەیە، وەكو: ناڕەحەتیی گەدە، سەرئێشەی هاوشێوەی شەقەسەر، زوو هەڵچوون و تووڕەبوون، ناڕەحەتیی دەروونی، كەمبوونەوەی سەرنج، خەمۆكی، سووتانەوەی چاوەكان، هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست، هەروەها لە منداڵان دەبنە ئەگەری زیادبوونی چالاكیی Hyperactivity و گرفت لە هەڵسوكەوتدا، هەروەها هەندێك جۆری ڕەنگی دەستكردی خۆراكی پەیوەندییان بە چەند جۆرێكی شێرپەنجەوە هەیە.
