بەهای خۆراكیی شوفان
شوفان Oatmeal دانەوێڵەیەكی تەواوە، دەوڵەمەندە بە گەلێك ماددەی خۆراكیی گرنگی وەكو: ڕیشاڵی تواوە لە جۆری بیتا گلوكان Beta-Glucan كە بایەخی تەندروستیی زۆری هەیە،پرۆتین، ڤیتامینەكانی B، كانزاكانی ئاسن، مەگنسیۆم، زینك، سیلینیۆم، لەگەڵ بڕی كەمتر لە كانزاكانی كالسیۆم و پۆتاسیۆم، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان كە سوودی تەندروستیی زۆریان هەیە، بەتایبەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ و شەكرە و جەڵتەی مێشك. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی شوفان: هاندانی زوو هەستكردن بە تێربوون، بەمەش ڕۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش و ڕێگرتن لە قەڵەوی، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، پاراستنی كۆئەندامی هەرس لە ڕێگەی هاندانی كرداری هەرس و گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، خۆپاراستن لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە ڕێگەی باشتركردنی هەستیاریی خانەكانی لەش بۆ هۆرمۆنی ئینسولین، بۆیە گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرەی جۆری دووەەم.
