جێگرەوەكانی شەكر زیان بە تەندروستی دەگەینن!

جێگرەوەكانی شەكر زیان بە تەندروستی دەگەینن!

  ئەمە زانراوە كە زیاد خواردنی شەكر زیانبەخشە، بەڵام جێگرەوەكانی شەكر Sugar substitutes كە بە شیرینكارە دەستكردەكان Artificial sweeteners ناسراون، بێ زیان نین. شیرینكارە دەستكردەكانی وەكو ئەسپارتێم، ئەسیسەلفەیم، سوكرالۆز، سەككارین، نیۆتێم، ئەدڤانتەیم، چێژی شیرین دەبەخشن، بە كالۆری كەمەوە، بۆیە گەلێك كەس پەنا بۆ بەكارهێنانیان دەبەن بە مەبەستی خۆپاراستن لە زیادبوونی كێش و قەڵەوی، یان گرفتی دیكەی پەیوەست بە شیرینیی زیاد، بەڵام چەندین لێكۆڵینەوە جەختیان كردووەتەوە كە ئەم ماددانە دەبنە ئەگەری ئەم حاڵەت و نەخۆشییانە: زیادكردنی هەستی برسیبوون یان ئارەزووی خواردن كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، تێكدانی هاوسەنگیی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ وسووڕان، بەتایبەتی نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك، زیادبوونی ئەگەری پەستی، تێكچوونی مەزاج و خەمۆكی، سەرئێشە و شەقەسەر، زیادبوونی ئەگەری گرژبوونی كۆڵۆن، ئەگەری زیادبوونی چەوریی جگەر، خەوزڕان و تێكدانی كوالێتیی خەو، هەروەها زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە.

 

Top