بەلقیس دەرگاکانی دانەخستووە
لێدوانەکانی خانمە گۆرانیبیژ (بەلقیس فەتحی) سەبارەت بە وردەکارییەکانی ژیانی دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی (سوڵتان عەبدول لەتیف) تا ئێستاش جێی سەرنجی خەڵکە، لەسەر ئەو قسانە لە نێوان لایەنگران و ڕەخنەگرانیدا دابەشبووە.
ئەو هونەرمەندە بۆ یەکەمجار لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە جیابوونەوەی خۆی قسەی کرد و گوتی: «ساڵی ٢٠٢١ زۆر سەخت بوو، چونکە لە باوکی کوڕەکەم جیا بوومەوە و هیچ سەقامگیرییەکی بۆ من نەبوو»، ئاماژەی بەوەش کرد کە: «لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەو شتەی کە زۆرترین خۆشەیستیم بۆی هەبووە و لەبیرمە، ئەوەیە کە کلیلی ماڵەکەمم وەرگرت و کوڕەکەمم بردووە، چونکە بیری باشترین قوتابخانەی دوبەی دەکرد، یەکەمجاریش بوو لەگەڵ ژیانێکی سەربەخۆ بژی».
بەلقیس فەتحی لە میانی چاوپێکەوتنی لە بەرنامەی (المجهول) لە کەناڵی (lbc)ی لوبنانی گوتیشی: «هەر جارێک کوڕەکەم دەرگای ماڵەکەی دەکاتەوە، هەست بە ئازادی و دڵخۆشی دەکات»، ئاماژەی بەوەشکرد کە بارودۆخی ڕابردوو بۆ گونجاو نەبووە.
بەلقیس جەختی لەوە کردەوە کە ساڵی ٢٠٢١ سەخت بوو، چونکە ئەو ساڵە بوو کە جیابوونەوەکە تێیدا ڕووی دا و هیچ سەقامگیرییەک نەبوو، هەروەها دەڵێت: «ساڵی ٢٠٢٢ باشترین و زۆرترین شت بوو کە خۆشم دەوێت و حەزم لێیە لەبیرم بێت کاتێک کلیلی ماڵەکەم و کوڕەکەمم برد، یەکەمجار بوو هەست بە سەربەخۆیی بکەم، کوڕەکەم دەبەم بۆ قوتابخانە و شیرینترین یادگارییەکان دروست دەکەین».
لە وەڵامی پرسیارێکدا: ئایا لە ژیانی هاوسەرگیرییەکەیدا تا ئەم ڕادەیە خنکاوە؟، بەلقیس لە وەڵامدا گوتی: «هەلومەرجەکە زۆر گونجاو نەبوو بۆم، شانس و بارودۆخ و زۆر شت، بەڵام ساڵی 2022 ساڵی دەست پێکردنی من بوو، تەنانەت لەسەر ئاستی کەسییش».
بەلقیس فەتحی پلانەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکرا دەکات و جەختیشی لەوە کردەوە دەرگای خۆشەویستیی دانەخستووە، هەروەها ئامادەیە ئەزموونی هاوسەرگیرییەکەی دووبارە بکاتەوە، بەڵام چاوەڕێی پیاوی گونجاوە بۆ ئەوەی لە شێوازی ژیانی تێبگات و بە باشی بیناسێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە وازی لە شتەکان هێناوە بەو شێوەیەی کە خودا دەیەوێت.
