سوودە تەندروستییەكانی مەلەكردن

سوودە تەندروستییەكانی مەلەكردن

  مەلە مەشقێكی وەرزشیی زۆر گرنگە، چونكە پێویست بە جووڵاندنەوەی هەموو لەش بەرانبەر بە بەرگریی ئاو دەكات. مەلەكردن مەشقێكی سەلامەت و هێوركەرەوەیە، سوودە تەندروستییەكانی ئەمانەن: بەهێزكردنی ئاستی بەرگەگرتن Endurance و تۆنی ماسوولكەكان، باشتركردنی مروونەی لەش Flexibility، باشتركردنی لیاقەی دڵ و خوێنبەرەكان، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، باشتركردنی فرمانی سییەكان، هاندانی خەوێكی دروست و ئارام، باشتركردنی مەزاج و باری دەروونی بەگشتی، سووككردنی سترێس، باشتركردنی باڵانسی لەش و هەماهەنگیی نێوان ماسوولكە و بەشەكانی لەش، هەروەها ڕێگەیەكی سەلامەتە بۆ خۆفێنككردنەوە لە وەزری هاویندا.

 

Top