پۆشتە كردنی منداڵەكەت گوزارشت لە كارامەیی و دەستڕەنگینیت دەكات

پۆشتە كردنی منداڵەكەت گوزارشت لە كارامەیی و دەستڕەنگینیت دەكات

كارامەیی خانمان و دایكان لەوەدایە كە ماڵێكی خۆش و گەرموگوڕیان هەبێت و منداڵەكان لەشساغ و باش و جوان دەربكەون، بۆ ئەوەی لە هەموو كاتێكدا جێگەی دەستخۆشی بیت، پسپۆری جلوبەرگ (ساندرا ماهیر) بۆ ئەو لایەنە دەڵێت: منداڵەكان پێویستیان بە جلێكی گەرمە، دواتر دەبێ رەچاوی جوانیی جلەكە بكرێت. ئەوخاتوونە چەندین مۆدە و رەنگی بۆ جلی منداڵان لە وەرزی زستاندا داناوە، لێرەوە ئاشنای ئەو جلانەبن: بۆ كاتی دەرچوون، چاكترە بلووز و جلوبەرگی خوری لەبەر منداڵەكانت بكەیت، تا لە سەرمای دەرەوە بە دوور بن، هەروەها رەنگەكانی، مۆر و سوور و رەش گونجاون، بۆ كاتی سەردانی و ماڵەوە، دەكرێت جلی پەموو بۆ منداڵەكانت هەڵبژێری، تا جەستەی ئارەقە نەكات، بۆ ماڵ و سەردانی پێوپستە رەنگی جلوبەرگی منداڵەكەت پەمەیی و شین بۆ كچان و، قاوەیی و رەساسی بۆ كوڕ هەڵبژێریت. منداڵ هێندە ئاگاداری جلەكانیان نین، بۆیە ئەگەر چاكێتێكت بۆ هەڵبژارد، چاكترە پێشەوەی لە دوگمە بێت نەوەك زنجیر، چونكە منداڵ بە ئاسانی زنجیرەكان دەكەنەوە و بەمەش سەرمایان دەبێت. بۆ هەڵبژاردنی پێڵاو بۆ رۆڵەكانت، چاكترە پێڵاوی پووت بۆ كچان و نیو پووت بۆ كوڕ دەستنیشان بكەیت، تا لە پیسی و ئاوی باران و سەر شەقام قاچ و جلەكانیان پاك بن.

Top