بە چەند هەنگاوێك ماڵەكەت رازاوەتر بكە

بە چەند هەنگاوێك ماڵەكەت رازاوەتر بكە

زۆر جار لە خۆتەوە دیكۆر و كەشی ماڵەكەت بە دڵ نییە و حەز بە گۆڕانكاری و تازەگەری دەكەیت، بەهۆی ئەوەی كە شوێنی ژیانی خۆتە، بۆیە بێزار دەبیت لەو دیكۆرە ئاساییەی رۆژانە، بۆیە گۆڕانكاری لە دیكۆری ماڵدا، واتە داهێنان و كارامەیی. پسپۆران بە چەند هەنگاوێكی بچووك ئامۆژگاریت دەكەن تاوەكو دیكۆرەكەت زیاتر رازاوە بكەیت: سەرەتا بە دانانی رووەك و گوڵ: با لە ماڵەكەتدا باخچە هەبێت، ئەگەر شوێنی باخچەش نەبوو، دەتوانیت رووەكی بەر هەتاو و سێبەر لە بەشەكانی ماڵەكەت دابنێت، هەروەها هەوڵ بدە گوڵ و گوڵدانیش هەبێت، چونكە سەرچاوەی خۆشی و دڵكرانەوەن. هەڵگرتن و دانانی كەرەستە رێگەیەكی دیكەیە، كاتێك ماڵەكەت قەرباڵغی پێوە دیار نابێت، بەمەش بۆشایی زیاد دەبێت. بوونی بۆشایی نێوان كەرەستەكان هەستێكی خۆش بە چاو و دەروونی مرۆڤ دەدات. رەنگی دیكۆری ماڵ، هەندێ لە رەنگەكان بێزاری و خەمۆكی بۆ مرۆڤ دەهێنن، پسپۆران دەڵێن، رەنگی شین تاكە رەنگە كە هەستی مرۆڤ خۆش دەكات، هەوڵ بدە دیوارەكانی ماڵەكەت لەو رەنگە بێت، یان هەندێ لە كەرەستە گەورەكانت لە رەنگی شینی تۆخ و ئاچوغ بن. پەنجەرەكان، هەندێ لە پەنجەرەكانی ماڵ بچووكن، یان پەردەی رەنگی تۆخیان بۆ دانراوە، كە ئەوانەش هۆكارێكن بۆ دڵتەنگیی مرۆڤ، بۆیە تا دەكرێت پەردەی رەنگی كراوە بۆ پەنجەرەكان تەرخان بكە، هەروەها گەر هەستت بە دڵتەنگی كرد، پەردەكانی ماڵ بكەرەوە. كەرەستەی رووناكی و ئەلیكترۆنی، چاكترە لە زۆربەی بەشەكانی ماڵدا كەرەستەكانی رووناكی هەبن، هەروەها ئامێرەكانی ئەلیكترۆنیش كاریگەرییان هەیە لە باشتركردن و دڵرەفێنیی مرۆڤ، بۆیە بوونی تەلەفزیۆن و ئامێری ئینتەرنیت خەڵك لە بێزاری و دڵتەنگی بە دوور دەگرێت.

 

Top