زانكۆى جیهان له گاره‌ى برده‌وه
له خولى پله یه‌كى كوردستان
زانكۆى جیهان له گاره‌ى برده‌وه
ئاسۆ كاوه
له میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى شه‌شه‌می خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان یانه‌ى زانكۆى جیهان له سه‌ر یاریگاى یانه‌ى پیشه‌سازی میواندارى یانه‌ى گاره‌ى كرد، له‌م یارییه‌شدا سه‌ره‌تا یاریزانانانى یانه‌ى گاره هه‌ر زوو تۆرى یانه‌ى زانكۆى جیهانیان هه‌ژاند و یاریزانانى زانكۆ كه‌وتنه خۆیان و ئه‌نجامه‌كه‌یان ڕاستكرده‌وه،دواتر جارێكى تر گاره ده‌ست پێشخه‌ری كرد له تۆماركردنى گۆڵ و یاریزانانى زانكۆى جیهان كه‌وتنه خۆیان و هێرشی یه‌ك له دواى یه‌كیان برده سه‌ر گۆڵى یانه‌ى میوان و جارێكى تر ئه‌نجامه‌كه‌یان راست كردوه، له‌م ناوه‌شدا یاریزانانى گاره به هێرشى پێچه‌وانه وه‌ڵامى هێرشه‌كانى زانكۆی جیهانیان ده‌دایه‌وه، یاریزانانى زانكۆی جیهانیش كێشه‌ى به‌فیرۆدانى گۆڵیان هه‌بوو، سه‌رئه‌نجامیش یانه‌ى زانكۆى جیهان له رێگه‌ى یاریزان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم گۆڵى سێیه‌م و سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد‌و له پێنج یارى ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا خاوه‌نى شه‌ش خاڵه و له سێ یارى دووچارى شكست هاتووه، یانه‌ى هه‌ولێر له دواین خوله‌كه‌كان له یانه‌ى بازیانى بره‌وه به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌نجامی یارییه‌كانى تره.
سێمێل-خانه‌قین(2-1)گۆڵ
بابان-كۆیه(4-2)گۆڵ
ڕانیه-برادۆست(3-0)گۆڵ
