ژماره‌یه‌ك كچه یاریزانانى ده‌ربه‌ندیخان وازیان هێنا
ژماره‌یه‌ك كچه یاریزانانى ده‌ربه‌ندیخان وازیان هێنا
هه‌ر چه‌نده تیپى باله‌ى كچانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كێك له تیپه به‌هێزه‌كانى سه‌ر ئاستى كوردستان بووه، ساڵانه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان ئاست و ئه‌نجامیان وه‌كو پێویست بووه، به‌ڵام به‌هۆى گرفته‌كانیان پێنج كچه یاریزان ریزى تیپى باله‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانیان جێهێشتووه و چه‌ند یانه‌یه‌كیش هه‌وڵى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌و یاریزانانه ده‌ده‌ن، له‌م باره‌شه‌وه خه‌یال حه‌مه یاریزانى پێشووى باله‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان له باره‌ى وازهێنانیان له یانه‌كه بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى ئه‌وه بوو كه نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ یانه‌كه، وا باشتر بوو كه ریزى تیپه‌كه جێ بهێلین و له شوێنێكی تر خزمه‌ت بكه‌ین، گوتیشى" هه‌ریه‌ك له یاریزانان خه‌یال حه‌مه و شادان كامیل و خه‌لات عومه‌ر و نڤار نوری و دالیا جه‌لال، جگه له‌م پێنج یاریزانه‌ش پێشووتریش دوو یاریزانى تریش ریزى تیپه‌كه‌یان جێهێشتبوو، له باره‌ى هۆكارى وازهێنانیش خه‌یال گوتى" هه‌ندێكیان شه‌خسی بوون هه‌ندێكیش كه‌مته‌رخه‌می بووه له هه‌ندێك رووه وه، جگه له‌وه‌ش ئه‌نجامه‌كانیشمان وه‌كو پێویست نه‌بوو، له باره‌ى په‌یوه‌ندی كردن به یانه‌كانی تریش خه‌یال گوتى" به‌لێ چه‌ند یانه‌یه‌ك هه‌یه ئێمه‌یان ده‌وێت وه‌كو یاریزان، به‌ڵام له ئێستادا هیچ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك نییه، هه‌ر كات خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك هه‌بێت ئه‌وكات بڕیار ده‌ده‌ین بۆ چ یانه‌یه‌ك یارى ده‌كه‌ین، ئێستا ته‌نیا ده‌مانه‌وێ ئاماده‌بین له رووى مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه، هه‌ر كاتێكیش وه‌كو پێویست ئاماده‌بووین سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانمان ده‌چینه یانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خزمه‌ت به یارى باله بكه‌ین و ئاست و بوونى خۆشمان بسه‌لمێنن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشترینى كوردستان و عێراق بین.
كارزان كانه‌بی
