تەقینەوەی کانێکی خەڵوز بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٩ کرێکار
لە ئەنجامی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە شاری ساواهلۆنتۆ لە ویلایەتی سوماترای ڕۆژئاوای ئەندەنوسیا نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرپرسانی ویلایەتی سوماترای ڕایانگەیاند: کە ٢ کرێکاری ئەم کانە خەڵوزە ڕزگار کران وكرێكارێكیش بێسەروشوێنە.
هەروەها ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن لە گەڕان بەردەوامە بەدوای ئەو كرێكارە ونبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
