ئەكزیمای لێو

ئەكزیمای لێو

  ئەكزیمای لێو Lip eczema بریتییە لە هەوكردنی پێستی لێو بە شێوەی سووربوونەوە و خورشت، وشكبوون، قڵیشان،پەیدابوونی بڵۆق، لەگەڵ تفركردنی لێوەكان. هۆكارەكانی تووشبوون بە ئەكزیمای لێو: زیاد تەڕكردنی لێوەكان بە زمان، بەكارهێنانی ئاوێتەكانی جوانكاری، هەستەوەری بە هەویری شووشتنی ددان، هەستەوەری یان زیانی لابەلای دەرمان، تاقمی ددان، تەوقی ددان Braces، بەكتریا و كەڕوو، بەتایبەتی كەڕووی كاندیدا Candida، نەخۆشیی شەكرە كە زیاتر هاندەرە بۆ هەوكردنی گۆشەكانی دەم بە كەڕووی كاندیدا، هەروەها بوونی هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون، كە بریتین لە: بەكارهێنانی هەندێك جۆری (سووراوی) لێو، بەكارهێنانی هەندێك جۆری سابوون و پاككەرەوەی ناوماڵ، وشكبوونی لێو، بەتایبەتی لە كەشی سارد و كەمیی شێدا، هەستەوەری بە هەندێك جۆری خۆراك، دوكەڵی جگەرە، هەوكردنەكانی كۆئەندامی هەناسە، بەتایبەتی هەڵامەت و ئەنفلوەنزا، سترێس، ئارەقەكردن، تۆزی هەڵاڵە Pollen، گۆڕانی ئاستی هۆرمۆنەكانی لەش، بەتایبەتی لە ئافرەتدا. هەنگاوەكانی چارەسەركردن: بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە لێو، وریابوون لە وشكبوونی لێو و بەكارهێنانی چەوركاری تایبەتی لێو Lip balm، بەكارهێنانی كرێمی دژەكەڕوو بۆ هەوكردنی گۆشەكانی دەم.

 

Top