(باکوری) زیاتر لە نیو سەدە خزمەت کردنی هونەری رەسەنی کور دی
شەوی 2/11/2022 لە تەمەنی 94 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی عەنکاوە، مامۆستا و هونەرمەندی گەورەی کورد «ئەندەریۆس ئیسرائیل خەمۆ» ناسراو بە مامۆستا (باکووری) کۆچی دواییکرد، باکووری کە ڕۆژانێک بە گۆڕانی ( زێڕینێ و کچی دێ و مەلەنگێنە ) چەندین گۆڕانی دیکەی خستە نێو هەگبەی هونەری کوردی، لەدوای سێوەی هونەرمەند دووەم هونەرمەندی کریستیانە کە زۆرترین تەمەنی لە نێو هونەری کوردی‌دا بەڕێکردووە.
ژیانی هونەرمەند :
باكووری هونه‌رمه‌ند له‌دایك و باوكێكی ئاسووری له‌ڕێكه‌وتی (5/11/1928) له قشڵه‌ی شاری كۆیه له‌دایكبووه، باوك و دایكی هونه‌رمه‌ند له دێی (صاتیبهگ) و (خهراشك) سه‌ربه‌شاری وانی باكوری كوردستان له‌دایكبوون، له‌سه‌ره‌تای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو دێنه شاری كۆیه‌و له(قشڵه‌ی كۆیه) نیشته‌جێ ده‌بن.
مامۆستا باكووری له‌ساڵی (1935) چۆته به‌رخوێندن و قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری كۆیه له (1946) ته‌واو كردووه،له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا له‌ڕێی وانه‌ی سروود و خوێندنی سروود له‌گۆڕه‌پانی قوتابخانه هه‌ست به‌توانا و ده‌نگخۆشیی هونه‌رمه‌ند كراوه‌و مامۆستا (شه‌فیق سابیر) یه‌كه‌م هانده‌ری بووه، هه‌روه‌ها ژینگه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكی ده‌نگی خۆش بووه و ئه‌و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ستران و لاوكهی باكووری كورستانی له‌گه‌ڵدا ژیاوه‌و شه‌وانه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی لاوك و سترانه كۆنه‌كانی ده‌ڤه‌ری (وان)ی خوێندووه و ده‌نگی هونه‌رمه‌ند(كاوێس ئاغا) به‌به‌رده‌وامی له ماڵه‌كه‌یاندا له‌ڕێی گرامافۆنه‌وه بیستراوه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی دیكه‌یه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند باكوری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاماده‌یی له كۆیه نه‌بووه، باوكی هونه‌رمه‌ند به‌هۆی پیشه‌كه‌ی (پۆلیس) بووه شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆشاری هه‌ولێر و، له هه‌ولێر هونه‌رمه‌ند پۆلی چوار و پێنجی ئاماده‌یی به‌شی (وێژه‌یی) ته‌واو ده‌كات، بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له‌ساڵی (1952) ڕووده‌كاته شاری به‌غداو له كۆلیژی (دارالمعلمین العلیا) به‌شی زمانی ئینگلیزی وه‌رده‌گیرێت،له‌هه‌مان ساڵدا ده‌چێته ڕادیۆی كوردی به‌غدا، دوای چوار ساڵ خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون وه‌رده‌گرێت، له‌ساڵی (1957) وه‌ك مامۆستای زمانی ئینگلیزی، له‌ناوه‌ندی كوڕانی كۆیه كه‌پێشتر خۆی قوتابی بووه له‌و قوتابخانه‌یه داده‌مه‌زرێت، هونه‌رمه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاره‌كه‌ی (حاجی قادر و سێوه‌و تایه‌ر تۆفیق و دڵدار ) به‌ڵام به‌ته‌نیا تا ساڵی (1959) خانه‌واده‌كه‌ی به‌یه‌كجاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه كۆیه.
ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری مامۆستا باكوری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌ڕادیۆی كوردی به‌غدا و ئاشنابوونی به هونه‌رمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب .
باكوری لە دیمانەیەکی پێشووتری لەگەڵ گۆڤاری گوڵان سەبارەت بە نازناوەکەی دەڵێ: كاتێك چوومە ئێزگەی بەغدا بە ناوی (ئەندریۆس)چووم. دوای دوو مانگ رۆژێك بەڕێوەبەری رادیۆ “كامل كاكە “ بانگی كردم وتی: خەڵك نامەمان بۆ دەنرێن دەڵێن ئەندریۆس كێیە حەز دەكەین نازناوێكی كوردیت بۆدابنێین منیش وتم باش، ئەو كات هونەرمەندەكان بە لەقەب دەناسران یاخود لە چ شوێنێك هاتوون بەناوی ئەو شوێنە دەناسران. منیش دایك و باوكم لەلای توركیاوە هاتوونەتە عێراق. ئەوەبوو نازناوی “باكوری”یان بۆ دانام.
سەبارەت بە عودەکەشی دەڵێ: دەتوانم بڵێم عاشقی عودەكەم بوومە ناتوانم بێ عودەكەم بژیم، چونكە بۆتە هاوڕێیەكی ژیانی رۆژانەم.كاتێك لەگەڵ هاوڕێكانم دادەنیشم پێمدەڵێن باكوری شتێكمان بۆ بڵی دەڵێم ناتوانم، چونكە عودەكەم پێ نییە.
مامۆستا باكووری بهدامهزرێنهی تیپی مۆسیقای باواجی له‌كۆیه داده‌نرێت، یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانی مامۆستا هونه‌رمه‌ند ( زاهیر محه‌مه‌د) سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای هاتنه‌وه‌ی هونهرمهندبۆ شاری كۆیه ده‌كات (كاتێكیش مامۆستا باكووری له‌ساڵی (1957) وه‌ك مامۆستای وانه‌ی ئینگلیزی بۆ ناوه‌ندی كۆیه هات، به‌هۆی ئه‌و مامۆستایه‌وه له‌بواری موزیك و ئامێرژه‌نیندا زیاتر ده‌ركه‌وتین، ئێمه چه‌ند كه‌سێك بووین له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی بووین مامۆستا باكووری هه‌وڵیدائێواران له‌قوتابخانه كۆببینه‌وه)
هەر لەو دیمانەیەیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان سەبارەت بە چۆنیەتی دامەزراندنی تیپی باواجی کۆیە دەڵێ:
كە گەڕامەوە كۆیە دابڕام لەگۆرانی گوتن، چونكە هیچ شوێنێك نەبوو گۆرانیەكانم لێ تۆمار بكەم و بڵاویان بكەمەوە، ئەو كات تەنیا لەرێگەی ئێزگەوە گۆرانی تۆمار دەكراو بڵاودەكرایەوە. تەنیا كاتی ئاهەنگی نەورۆز دەمتوانی گۆرانی بڵێم، زۆرجاریش بەبۆنەی نەورۆزەوە لە ئێزگە میواندارییان دەكردین، ئەو كات گۆرانیەكانم تۆمار دەكردو بڵاو دەكرایەوە. دوای لە ساڵانی هەشتەكان تیپێكم دامەزراند بەناوی “باواجی” كە خۆم سەرپەرشتیم دەكرد، كۆمەڵێك لە گۆرانیەكانم لەسەر كاسێت تۆمار كرد كە تاكو ئێستاش ماومە. دەنا گۆرانی تۆماركراوم نییە. بەڵام ئێستا بەنیازم دیسان لەگەڵ گروپی باواجی گۆرانییەكانم نوێ بكەمەوە بیكەم بەبەرهەمێك.
چالاكییه هونه‌رییه‌كانی مامۆستا باكووری لێره‌وه زیاتر گه‌شه ده‌كات و ده‌ناسرێت و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هونه‌رییانه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ( تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی) و هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی شاری كۆیه‌و هه‌ولێر فراوانتر ده‌بێت، له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند ئه‌م قوتابیانه بۆیه‌كه‌م جار فێری مۆسیقاده‌بن وه‌ك :
1/ زاهیر محه‌مه‌د ئیبراهیم (ڤیۆلۆن)
2/ئیبراهیم فه‌ره‌جوڵڵا (ڤیۆلۆن)
3/ ئه‌كره‌م باقی (عوود)
4/ سه‌ردار ئه‌حمه‌د(شمشاڵ)
5/ جان تۆماس (ده‌ف)
6/ نه‌شئه‌ت حه‌مید (ده‌ف)
7/ عه‌ونی عه‌لی مه‌ولود (ته‌پڵ)
8/كاكه مهم قادر (عوود)
9/حه‌مید ئیسماعیل (كه‌مان)
10/ یوسف باكووری ( ئۆكۆردیۆن)
یه‌كێكی دیكه له قوتابییه‌كانی كه زۆر به‌ئه‌مانه‌ت و بهئهمهكهو باس له‌ڕۆڵی مامۆستا باكوری ده‌كات كه ڕۆڵی هه‌بووه له‌فێركردنی ئامێری موزیكدا ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د عه‌بدولڵا 1945 _17/3/2019) ده‌ڵێت: (مامۆستا باكووری ده‌ورێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو كه بگه‌مه ئه‌و پایه و ببم به هونه‌رمه‌ند).
باكووری یه‌كێك بووه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی شاری كۆیه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (سێوه) به‌شداری هه‌ردوو ئاهه‌نگی شاری هه‌ولێر و كۆیە کردووە لە ساڵی (1957) بۆكۆمهك كۆكردنه‌وه بۆ زیان لێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی.
له‌ساڵی (1961) وه‌ك كاری مامۆستایه‌تیه‌كه‌ی ڕاژه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر و نیشته‌جێ ده‌بێت، له‌هه‌ردوو بواره‌كه‌دا وانه وتنه‌وه‌و هونه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، باكووری خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی هێمن و له‌سه‌ر خۆ بوو، هه‌میشه حه‌زی له‌گه‌شت و سه‌یران و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی دۆست و یاران بووه، له‌هه‌ر شوێنێك بانگهێشت كرابێت خۆی و عووده‌كه‌ی له‌وێ بوون و خۆشیی و شادی و خه‌نده‌ی به ڕۆحی ئاماده‌بووان به‌خشیوه و هه‌میشه ژیانی خۆشویستووه گه‌شبین بووه، هونه‌رمه‌ند دوای ئه‌و مێژووه جوان و پرشنگداره له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه خۆی زیاتر سه‌رقاڵی نووسین كردووه، چه‌ند كتێبێكی به‌چاپ گه‌یاندووه، جگه له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان وتار و نوسینی هه‌بووه، سوپاس بۆ خامه‌ی جوانی و خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت كه‌به‌و به‌رهه‌مه جوانانه كتێبخانه‌ی كوردی ئاوه‌دان كردۆته‌وه :
1/ یه‌كه‌م كتێبی، بابه‌تێكی وه‌رگێڕان بووه له‌زمانی ئینگلیزییه‌وه بۆ كوردی به‌ناوی (چۆنیه‌تی گۆرانی گوتن)
2/ سێ به‌رگ له كتێبی (گۆرانیبێژه نه‌مره‌كان) كه پێكهاتووه له (699) لاپه‌ڕه و، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره جوان و شیرینه‌كانی ( 47) هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
3/ كتێبی چیرۆكی هه‌ندێ گۆرانی كوردی ڕه‌سه‌ن.
4/ كتێبی ته‌مه‌نێك، گۆرانی و ئاواز‌و مۆسیقا و خۆشخوانی.
5/ كتێبی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه له (1957 تا 2008)
6/ كتێبی ئیزگه، مێژووی دامه‌زراندنی ڕادیۆی به‌غدای عه‌ره‌بی و به‌شی كوردی.
مامۆستا باكووری به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه دوور‌و درێژ و لێوریژه له‌هونه‌ر بۆته سه‌رچاوه‌و هه‌میشه سوود له‌زانیارییه‌كانی وه‌رگیراوه و خاوه‌نی ئه‌رشیفێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی بواری هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردییه وه‌ك ( وێنه و قه‌وانی گرامافۆن)،
هونه‌رمه‌ند له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریدا چه‌ندجارێك خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێ به‌خشراوه‌و و ڕێز له‌مێژووی هونه‌ری گیراوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی دووه‌مین خه‌ڵاتی (ماملێ )یه له‌ساڵی (2010) كه‌له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ وه پێبه‌خشراوه‌و، باكووری هونه‌رمه‌ند یه‌كێكه له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری (بنكه‌ی مه‌قام) له‌شاری هه‌ولێر .
سەبارەت بەو هونەرمەندانەی لێی نزیک بوون و سەربوردەی خۆشەویستی خۆی و شەماڵ سائیب بەم شێوەیە باس دەکات:
یادگاریم لەگەڵ هونەرمەندە نەمرەكان هەیە، كاتێك كە چوومە ئێزگەی بەغدا هاوڕێیەتم لەگەڵ هەموویان پەیداكرد وەك “شەماڵ سایب و عەلی مەردان و نەسرین شێروان و تاهیر تۆفیق. شەوانە دەچووینە ماڵی “ئەڵماس محەمەد و نەسرین شێروان” گۆرانیمان دەگوت و قسەی خۆشمان دەكرد، بەڵام زیاتر لەگەڵ شەماڵ سایب هاوڕێ بووم و یادگاری خۆشم لەگەڵی هەیە.
کچێک هەبوو من و شەماڵ سائیب خۆشمان دەویست، ئەو كچە (فەوزیە محەمەد)یە ئەویش هونەرمەند بوو لەگەڵمان زۆر جوان بوو من خۆشم دەویست لەبەر ئەوەی زۆر جوان بوو، بەڵام شەماڵ لەناخەوە خۆشی دەویست كاتێك دەچووە ماڵی ئەڵماس محەمەد منیش لەبەر شەماڵ دەچووم لەگەڵی، شەماڵ سایب گۆرانی (هەرێ لەیلێ)ی لەبەر فەوزیە گوت، چونكە شەماڵ پێش ئەوەی فەوزیە ببینێت و گۆرانیەكی هەبوو بەناوی (لەیلێ).
تێبینی: سوود لە نووسینێکی بەڕێز جه‌مالی ده‌لاك وەرگیراوە کە رۆژی 16/6/2021 بڵاوکراوەتەوە
