لە ڕێوڕەسمی هاڵۆویندا 59كەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕێوڕەسمی هاڵۆویندا 59كەس گیانیان لەدەستدا

لە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور ڕێوڕەسمی هاڵۆوین بەڕێوەچوو و ژمارەیەكی زۆری خەڵكی تێیدا بەشداربوون, بەڵام دواجار بە هۆی جەنجاڵی و قەرەباڵغی شوێنەكەوە 59كەس بە جەڵتەی دڵ گیانیان لەدەستدا و زیاد لە 150 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كران .

بەپێی بەشێك لە میدیا و سەرچاوە جیهانییەكان,بڵاوكراوەتەوە كە ڕووداوەكە لە سیئۆلی پایتەختی كۆریای باشوور ڕوویداوەو بەشداربووانی ئەم ڕێوڕەسمە ڕوویان كردە نزیك ئۆتێلی هامیلتۆن لە ئیتایوان بەو پێیەی كە گوایە كەسایەتییەكی بەناوبانگ لەو شوێنە ئامادە دەبێت, بەڵام دواجار بە هۆی پاڵەپەستۆوە 59 كەس گیانیان لەدەستدا, بەم هۆیەوە 400 پزیشك و كارمەندی نەخۆشخانەكان وە 140 ئەمبۆڵانس لە شارەكە بڵاوەی پێكرا و دەستبەجێ چارەسەری خێرا بۆ بەشێك لە بریندارەكان ئەنجامدرا .

لە ڕێوڕەسمی هاڵۆویندا 59كەس گیانیان لەدەستدا

هەروەها بەپێی چەند سەرچاوەیەك ئەوەش بڵاوكراوەتەوە كە لە دەزگا میدیاییەكانی ناوەخۆی كۆریای باشوور ڕاگەیەندرا كە بۆ بەشداریكردنی لەم ڕێوڕەسمە نزیكەی 100 هەزار كەس ڕژانە ناو شەقامەكان .

ئاسۆ كاكەیی

Top