هونه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسی-3
له گه‌رمه‌ی گه‌شه كردنی هونه‌ری شێوه‌كاری له نێو وڵاتانی ئه‌وروپادا، له سه‌ده‌ی نۆزده‌مدا هونه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسی، به دروستی هونه‌ری نیگار، ده‌بێته هونه‌ری هه‌ره باڵاده‌ست و به‌رجه‌سته. ئه‌و ڕه‌وته‌ی هونه‌ر زۆر به ته‌وژم تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش هه‌ر له بره‌ودا بوو. ئه‌و ڕووداوه دژوارانه‌ی له پای یه‌كه‌مین جیهانه جه‌نگه‌وه ڕوویان دا، ڕێ خۆشكه‌ر بوون بۆ په‌یدا بوونی ڕه‌وتی نوێ له هونه‌ری شێوه‌كاریدا. په‌ل هاویشتنی زلهێزانی ئه‌و سه‌رده‌مه، به تایبه‌تی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، فاكته‌رێكی دیكه بوو، په‌یوه‌ست به داكشانی هونه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسی و پاشان ئاوا بوونی. له پاڵ ئه‌وه‌شدا، په‌یدا بوونی ڕه‌وتی وه‌ك كلاسیزمی نوێ، ڕۆمانیك، داداییزم، سوریالیزم. هتد، وای كرد چی دی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و سیحر و ته‌لیسمه‌ی جارانی نه‌مێنێت، ڕه‌خنه‌گرێكی عه‌ره‌ب پێی وایه، به ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی جه‌زایر له ساڵی 1962دا، ئیدی خۆری هونه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئاوا بوو.
ئا/ تاریق كارێزی
پێشتر ئاماژه‌مان دا، ڕۆژهه‌ڵاتناسی وه‌ك شه‌قڵێكی زانست بایه‌خی به زۆر بوار دا، بۆ نموونه مێژوو، ئایین، باری گوزه‌ران و كۆمه‌ڵایه‌تی، زمان، وێژه، خاك، شارستانیه‌ت، به تایبه‌تیش بایه‌خ به كولتووری شارستانیی نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌دات. به‌رهه‌می ئه‌وان بووه به مایه‌ی بایه‌خ پێدانی توێژه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ر كه‌س و توێژه‌رێكیش، كه بخوازێت به ڕۆژهه‌ڵات به هه‌موو ڕه‌هه‌ندێكییه‌وه، شاره‌زا و ئاشنا بێت.
هونه‌رمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵاتناس له كێشانی وێنه‌ی كه‌نیزه و كۆیله و سیحرباز و فاڵچیدا زێده‌ڕۆییان كردووه، ئه‌وان به دوای ئه‌ندێشه و بابه‌تی سه‌رنج ڕاكێشه‌وه وێڵ بوون، به‌م زێده‌ڕۆییه‌ی له‌م بواره‌دا كردوویانه، ویستوویانه كڕیاری تابلۆی خۆیان سه‌رسام بكه‌ن، خه‌یاڵی خۆشیان زاخاو بده‌ن و ئه‌و خه‌یاڵه‌ش وه‌ك ئه‌ندێشه به‌سه‌ر ڕووی تابلۆدا به‌تاڵ بكه‌ن. ئه‌وان خه‌یاڵ و واقیعیان به شێوه‌یه‌كی فراوان ئاوێته به یه‌ك كردووه، هه‌ر شت و دیارده و ڕواڵه‌تێكی ژیان كه‌وت بێته به‌ر دیده و سه‌رنجیان، به وردی كێشاویانه. ئه‌وان له ناخه‌وه شه‌یدای ڕۆژهه‌ڵات بوون، بۆیه له گواستنه‌وه‌ی ڕواڵه‌ته‌كانی خه‌ڵكی ئه‌وێدا، ده‌ست كراوه بوون. توێژینه‌وه له هونه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتناسی گه‌لێك لایه‌نی ده‌روون و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوور و سیاسه‌ت ده‌خاته ڕوو، دوو جیهانی به یه‌ك مێمڵ، له یه‌ك ڕاده‌مێنن و یه‌كیان به زمانی ستاتیكا، وێنه‌ی ئه‌وی دیكه‌یان ده‌كێشێت، هه‌موو ئه‌مه به شێوه‌ی هه‌مه‌جۆر له به‌رهه‌می نیگاركێشانی ڕۆژهه‌ڵاتناسیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌م هونه‌ره‌ش سه‌ره‌تا و ده‌سپێكی هونه‌ری هاوچه‌رخی ئه‌وروپای دیاری كرد.
هه‌ندێك له ڕه‌خنه‌گران پێیان وایه، ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا مه‌به‌ستیان بوو، ڕۆژهه‌ڵات نییه به واتای جوگرافیانه‌ی، به‌ڵكوو زاراوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات وابه‌سته‌ی ڕووناكی و ڕۆژ هه‌ڵاتن و ڕۆشنی و به‌رچاو ڕوونی، هه‌روه‌ها كولتوور و میراتی شارستانی و مێژووش، ده‌گه‌یه‌نێت.
خانمه توێژه‌ری میسر د. ئیناس حوسنی پێی وایه، ڕۆژهه‌ڵاتناسی «شێوازێكی بیر كردنه‌وه‌یه، په‌یوه‌سته به له یه‌كدی جودا كردنه‌وه‌یه‌كی بوونایه‌تی (ئه‌نتۆلۆجی) و زانینخوازی (ئه‌پستمۆلۆژی)ی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا. زانایانی ڕۆژاوا له باره‌ی باوه‌ڕ، شه‌ریعه‌ت، كولتوور، شارستانیه‌ت، مێژوو، سیسته‌م و كه‌له‌پوور و تواناكانی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات، بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یان نووسیوه. ئه‌مه‌ش به ئامانج و خواستی هه‌مه‌جۆر.» من پێشتر گوتم، ئه‌وه‌تا ئه‌و توێژه‌ره‌ی عه‌ره‌بی میسریش جه‌ختی ده‌كاته سه‌ر و ده‌ڵێت «ئه‌و ئیماژ و كاریگه‌رییانه‌ی نیگاركێشانی ئه‌وروپا له هونه‌ری بیزانسه‌وه به میرات بۆیان مایه‌وه، كه به‌شێكی زۆری به ڕۆژهه‌ڵاته‌وه گرێ درا بوو، به‌وه‌ی ئایینی كریستیان له فه‌له‌ستین په‌یدا بووه، پاشان ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆم به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات په‌لی هاویشت، ئه‌م ئیماژ و كاریگه‌رییانه ته‌ژی بوون له هونه‌ری ئاسیا و هیلینستی، له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به‌ره‌و ئه‌وروپا په‌ڕینه‌وه.»
