ئایا زوو برسیبوون نەخۆشیی لەپاڵدایە؟
لەگەڵ هەستی برسیبوون و دواخستنی خواردندا، لەوانەیە كە دوچاری سەرئێشە، ناڕەحەتی، هەروەها كەمبوونی توانای تەركیزكردن بیتەوە. دابینكردنی سێ ژەمی سەرەكیی رۆژانە لە خۆراكی هاوسەنگ، وات لێ دەكات كە لە نێوان ژەمەكاندا هەرگیز هەست بە برسیبوون نەكەیت. هۆكارەكانی بەردەوام هەستكردن بە برسیبوون بریتین لە: خۆراكی ناهاوسەنگ بە شێوەی بڕی زیاد لە كاربۆهیدراتی سافكراوی وەك: شەكر و شیرینی و هەویركاری، لەگەڵ بڕی كەمی پرۆتین و بڕی كەمی ریشاڵ Fiber و چەورییەكان، بڕی زیادی خۆراكی شل و شلەمەنییەكان لە ژەمە سەرەكییەكانی خواردندا، خواردنی بە پەلە، خواردنەوەی بڕی كەمی ئاو، كەمبوونەوەی رێژەی شلە لە لەشدا Dehydration، زیاد ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی، یان ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی توند، خواردنەوەی شلەمەنییە ئەلكهولییەكان، سەرقاڵكردنی مێشك بە بابەتی لاوەكی لەكاتی خواردنی ژەمەكاندا Distraction، سترێسی درێژخایەن، پەستی، خەمۆكی، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان، پەككەوتنی گورچیلە، زیادبوونی چالاكیی گلاندی دەرەقی، دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، هەروەها نەخۆشیی شەكرە.
