زیانەكانی دواخستنی ژەمی خۆراكی ئێوارە

زیانەكانی دواخستنی ژەمی خۆراكی ئێوارە

 

 بە رای زانایان، واباشترە كە ژەمی ئێوارە كە كۆتا ژەمی سەرەكی خواردنە، بكەوێتە كاتژمێر هەشتی شەو، بێگومان ئەمەش بۆ هەموو كەسێك گونجاو نییە، بۆیە پێویستە كە هاوسەنگییەك لە نێوان كاتی ژەمی ئێوارە و ژیانی رۆژانەی زۆربەی كەسەكاندا رێك بخرێت، بۆ ئەم مەش پسپۆران وا رێنمایی دەكەن كە كاتی ژەمی ئێوارە بكەوێتە 2-3 كاتژمێر پێش كاتی خەوتن، یان نزیكەی 4-5 كاتژمێر پاش ژەمی نیوەڕۆ، كە دەكەوێتە كاتژمێر 5-6 ی ئێوارە. ئاماژە بەمەش كراوە كە تا ماوەی كاتی نێوان ژەمی ئێوارە و كاتی خەوتن درێژتر بێت، هێندە بۆ تەندروستی باشترە، بۆنموونە هاندەرە بۆ خەوێكی باشتر و ئارامتر، تاودانی میتابۆلیزمی لەش لەگەڵ دابەزاندنی پەستانی خوێن و خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، هەروەها كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش. كەچی دواخستنی ژەمی خواردنی ئێوارە بە پێچەوانەوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نۆرەی دڵ بەرزدەكاتەوە، هەروەها هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، تێكچوونی هاوسەنگیی ئاستی شەكری خوێن، زیادبوونی ئەگەری گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك Acid reflux و تێكچوونی كرداری هەرسكردنی خۆراك، لەوكاتەی كە دواخستنی ژەمی ئێوارە واتە مامەڵە دژی ریتمی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش Circadian rhythm كە پەیوەندی هەیە بە زیاد وەرگرتنی كۆی كالۆریی رۆژانە لە خۆراكەوە.

 

 

Top