نیشانەكانی لاوازیی سستمی بەرگریی لەش

نیشانەكانی لاوازیی سستمی بەرگریی لەش

 ئایا بەرگریی لەشت بەهێزە، لاوازە، یان زۆر لاوازە؟ ئەگەر سستمی بەرگریی لەشت لاواز بێت، ئەوا چەند نیشانەیەك لە لەشدا دەردەكەون كە بریتین لە:

• ئاستی بەرزی سترێس لەبەر دابەزینی ژمارەی لیمفۆسایتەكان Lymphocytes، واتە كەمبوونەوەیەكی بەرچاوی خڕۆكە سپییەكانی خوێن، كە هاریكاری لەش دەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنە میكرۆبییەكان.

•گرفتی جیاواز لە كۆئەندامی هەرسدا، كە دەبنە ئەگەری تێكدانی هاوسەنگیی بەكتریای ریخۆڵە، وەكو سكچوونی درێژخایەن، قەبزی یان كۆبوونەوەی گاز، چونكە نزیكەی 70%ی بەرگریی لەش لە رێڕەوەكانی هەرسدا سەرچاوە دەگرێت بەوەی كە بەكتریای سوودبەخش لەش لە هەوكردنی جیاواز دەپارێزێت.

• دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین.

• زیادبوونی ئامادەباشی بۆ تووشبوون بە هەوكردنە میكرۆبییەكان، بەتایبەتی هەڵامەت، یان ئەنفلوەنزا، یان هەر هەوكردنێكی ڤایرۆسیی ساڵانە زیاتر لە دوو جار، كە هاوكات بێت لەگەڵ هەوكردنی جیوبی لووت، یان شانەی سییەكان.

 • هەستكردنی بەردەوام بە ماندووبوون و هیلاكی، ئەگەرچی خاوەن خەوێكی دروست بیت و لەش و مێشكت هیلاك نەكردبێت.

 

Top