نەخشەی جیهان لەسەر شانەی هەنگ
August 28, 2022
رەنگا و ڕەنگ
نەخشەی جیهان ئەو شێوەیە كە هەموومان چاومان پێی كەوتووە، دواجار هونەرمەند و وێنەكێشێكی چینی بە ناوی (رین لی)، پڕۆژەیەكی بچووكی ئەنجام داوە، كە ئەویش نەخشەی جیهانە بە شانەی هەنگ. ئەو هونەرمەندە دوای ئەوەی پارچەیەكی گەورەی شانەی هەنگی دەست دەكەوێت، كار لەسەر جیاكردنەوە و نەخشكردنی هێڵ و سنووری وڵاتان دەكات، دواجار سەراپای نەخشەی وڵاتانی جیهانی نەخشاندووە، لە بەشێكی دیكەی كارەكانیدا نەخشەی هەر وڵاتێكی بە جیا نەخشاندووە، وەك ئەوەی هەر وڵاتێك داوای بكات پێی بفرۆشێت، یان پێشكەشی بكات.
