کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو دەکاتەوە
لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی سەربەخۆیی کەرتی نەوت و غاز، وەک بەشێک لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ی تایبەت بە داتا و زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە (١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ تاوەکو ٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢) بڵاو کردەوە و کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی پشتڕاستی کردووەتەوە.
