وێنەگرتن بە بەركگرتنی نایلۆن
بە چەند چركەیەك وێنەگرتن گەورەترین یادگاری تۆمار دەكرێت، لە دێر زەمانەوە وێنەگرتن بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، بەم دواییە چەند شێوازێكی سەیری وێنەگرتن دەركەوتووە كە جێگەی سەرسامی هەمووانە، وەك ئەو وێنەگرە ژاپۆنییە كە شێوازێكی تازەی لە دونیای وێنەگرتندا بە دیهێناوە، (هاوهیكۆ كاواجوشی) وێنەگرێكی ناوداری ژاپۆنە و ئێستا لە شاری تۆكیۆ بە كارە ناوازەكانی بەناوبانگە، لە پرۆژەیەكی تازەیدا بە نایلۆن كارەكانی ئەنجام داوە وەك ئەوەی لە وێنەكانیدا دەردەكەون، بیرۆكەكەی لەژێر ناوی ( Flesh love) هاتووە، كە بە واتای گرێدان، یان لەحیمكردنی خۆشەویستی دێت، بۆ نموونە: دوو كەسی هێناوە و بە نایلۆن خۆیان و ئەو شوێنەی وێنەیان گرتووە سەراپای بە نایلۆن بەرگ گرتووە و دایپۆشیوە، وەك هاوسۆزییەكی نێوان ئەو دوو كەسە و ئەو شوێنەی لێی وەستاون، یان دانیشتوون. ئەوانەی لە وێنەكاندا و لە نێو نایلۆنەكاندا دەبن، هەناسەیان نامێنێت، بەهۆی ئەوەی بە نایلۆن ڕووپۆش كراون، بۆیە وێنەگرەكە تەنیا (10) چركەی پێویستە كە هەناسەیان ببڕێت تا وێنەكەیان دەگیرێت.
