فیلمی كۆچەری بچكۆلە لە فیستیڤاڵی فیلــمی كوردی «لۆس ئەنجلۆس»ی ئەمریكا نمایشكرا

فیلمی كۆچەری بچكۆلە لە فیستیڤاڵی فیلــمی كوردی «لۆس ئەنجلۆس»ی ئەمریكا نمایشكرا

فیلمی سینەمایی كوردیی «كۆچەری بچكۆلە (The Little Refugee) لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد «بەتین قوبادی»، لە بەرهەمهێنانی «محەمەد ئەحمەدی» و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و توركیا لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە فیستیڤاڵی فیلمی كوردی «لۆس ئەنجلۆس» Los Angeles لە سینەما
«ڕۆكسە» Roxie لە شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە وڵاتی ئەمریكا نمایشكرا و، لە لایەن ئامادەبووان و هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازیی لێ كرا.

فیستیڤاڵی فیلمی كوردی «لۆس ئەنجلۆس» كە بە بەرپرسیاریی خاتوو «مریەم دیپدێرە» Meryem Dipdere دەرهێنەر و، بەڕێوەبەری وێنەگرتن و مامۆستای زانكۆ و بە مەبەستی پردی پەیوەندیی لە نێوان سینەمای كورد و سینەماكارانی ئەمریكا دامەزراوە، لەم خولەدا بە هاوكاریی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی «نۆمێد» Nomad و فێستیڤاڵی فیلمی «گەڕان» Traveling، فیلمە بەرچاوە نێودەوڵەتییەكان لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی كوردستان و هەروەها وڵاتانی جیهان كۆكردەوە و، ئەوانی پێشكەش بە بینەرانی خۆی كرد و، بڕیار وایە لە هەر مانگێكدا ئەم بەرهەمانە و فیلمە نوێیە سینەماییەكان لە ویلایەتە جۆراوجۆرەكانی ئەمریكا نمایش بكات.

لە فیلمی سینەمایی «كۆچەری بچكۆڵە»دا كۆمەڵێك ئەكتەری كورد و ئێرانی و توركی لەوانە: فەڕشید گەوێڵی، نادر فەلاح، پەریا وەزیری، عەزیزچابكورت، سوات ئوستا و محەمەد ڕەزا عەقدایی لە گەڵیاندا دوو ئەكتەری منداڵ (یوسف مەحموود عەبدولقادر و محەمەد مەحموود عەبدولقادر) ڕۆڵیان بینیوە.

Top