بورهان سابیر بە (تراوما) گوزارشت لە تراژیدیا دەكات
بورهان سابیر بە (تراوما) گوزارشت لە تراژیدیا و نەهامەتیەکان دەکات سەنتەری کۆمەلایەتی زانکۆی جیهان لە درێژەی کاروچالاکییە هونەرییەکانی بەمەبەستی گرنگیدان بەهونەری شێوەکاری لە نێو کولێژ، بۆ زیاتر ئاراستەکردنی قوتابیانی زانکۆ بۆ شێوەکاری پیشانگایەک بە ناوی (تراوما ) دەکاتەوە. ئەو نمایشە هونەرییە کە گوزارشت لەو تراژیدیا و نەهامەتیانە دەکات کە بەسەرتاکی کۆمەڵگادا هاتووە .
ئەم پێشەنگایە لەلایەن هونەرمەند(بورهان سابر) بەرجەستە کراوە،کەخۆی لەژمارەیەک ماسکی تێکشکاو دەبینێتەوە، کە لەپشت هەریەکەیان چیرۆکێکی غەمگین هەیە،هونەرمەند زۆرهونەریانە کاری لەسەر کردووە، پێشانگاکە تا 30/4 بەردەوام دەبێت لە گەلەری جیهان ئارت هاوس لەزانکۆی جیهان، ئەم پێشانگایانە بەردەوام دەبێت لەلایەن سەنتەری کۆمەلایەتی زانکۆ.
کارزان کانەبی
