لە شاری هەولێر(شیوەنێك بۆ هەڵەبجە) نمایش كرا

لە شاری هەولێر(شیوەنێك بۆ هەڵەبجە) نمایش كرا

لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی فیستیڤاڵی (ئازادی و نەورۆز) ئەمڕۆ 2022/3/16 لەیادی 34 ساڵەی کیمیا بارانکردنی شاری هەڵەبجە, بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر لەشێوەی شانۆی سەرشەقام شانۆیی (شیوەنێک بۆ هەڵەبجە)ی لەگۆڕەپانی باخچەی ناوەندی شاری هەولێر پێشکەش کرد .

لە شاری هەولێر(شیوەنێك بۆ هەڵەبجە) نمایش كرا

ئەم شانۆگەرییە مامۆستا (هیوا سعاد یونس) كاری دەرهێنانی ئەنجامداوەو چەند ئەكتەرێك و موسیزیانێك بە ئامێری دەف بەشداربوون, هەروەها کۆمەڵێک لەبەرپرسانی ئیداری و حزبی و هونەردۆستان ئامادەی بینینی نمایشەكە بوون .

لە شاری هەولێر(شیوەنێك بۆ هەڵەبجە) نمایش كرا

شایەنی باسە هەموو ساڵێک لەیادی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لەهەولێر بەچەند چالاکیەک یادی ئەو مەرگەساتە خەمگینە دەکاتەوەو بینەرێکی بەرچاوی شارەکە ئامادەی نمایشەکە دەبن .

ئاسۆ كاكەیی

لە شاری هەولێر(شیوەنێك بۆ هەڵەبجە) نمایش كرا
لە شاری هەولێر(شیوەنێك بۆ هەڵەبجە) نمایش كرا
Top