لە هەولێر دووەمین پێشانگای ئەندازەی پاركەكان بەڕێوەدەچێت
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاڕکەکانی هەولێر, دووەمین پێشانگای تایبەت بە گوڵ و نەمام و پێداویستییەكانی باخچە دەكرێتەوە .
ئەم پێشەنگایە كە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی تاوەكو 5ی ئێوارە كراوە دەبێت,هەروەها لەم پێشەنگایە كە ژمارەیەك نەمامگە تێیدا بەشدارن گوڵ و نەمام و دار و پێداویستییەكانی باخچە نمایش دەكەن, بڕیارە لە شاری هەولێر لە بەردەم (پاڕكی شانەدەر 1) لە ڕێککەوتی 14 تاوەكو 16ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .
ئاسۆ كاكەیی
