بۆ یادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی فیستیڤاڵێكی هونەری ساز دەكرێت

بۆ یادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی فیستیڤاڵێكی هونەری ساز دەكرێت

بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی, بڕیارە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەرواری 7/3/2022 لە هۆڵی سینەما سالم فێستیڤاڵێكی هونەری ساز بكرێت .

بۆ یادكردنەوەی ئەم بۆنەیە لەلایەن ژماریەك هونەرمەندەوە خوێندنەوەی شیعر و چڕینی گۆرانی و ئاواز پێشكەش بە ئامادەبوان دەكرێت .

ئەم فیستیڤاڵە كە بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ لە شاری سلێمانی ساز دەكرێت, ژمارەیەك شاعیر و هونەرمەند تێیدا بەشدار دەبن, كە ئەوانیش بریتین لە (بەهات حەسیب قەرەداغی- حەمید بانەیی- بیلال كەیوانی- هەڵۆ شێركۆ بێكەس- ئاری عەبدولەتیف), هەروەها لەم فیستیڤاڵە هونەرمەند دیاری قەرەداغی گۆرانی (بۆنی خاك) پێشكەش دەكات .

ئاسۆ كاكەیی

بۆ یادی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی فیستیڤاڵێكی هونەری ساز دەكرێت
Top