لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد

لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 19/2/2022 لە شاری سلێمانی كۆڕێكی هونەری بۆ نووسەرو ڕۆماننووسی كورد(جەبار جەمال غەریب) بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەك نووسەر و هونەرمەند و كەسایەتی ئامادەبوون .

لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد

ئەم كۆڕە كە بە هەماهەنگی ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ و كتێبخانەی ڕۆمان بەڕێوەچوو, خوێندنەوە بۆ ڕۆمانی (بنووسە خوێن) كرا كە لە لایەن (جەبار جەمال غەریب) نووسراوە, هەروەها نووسەر بە واژووی خۆی نوێترین بەرهەمی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد, هەر لەم ڕێوڕەسمەدا لەلایەن ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ دیاری ڕێزلێنان بە نووسەر(جەبار جەمال غەریب) بەخشرا .

لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد

شایەنی باسە..جەبار جەمال غەریب كە ڕۆمانووسێكی كوردە خاوەنی دەیان ڕۆمان و چیرۆك و لێكۆڵینەوەی ئەدەبییە, چەندین بەرهەمی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی دیكەو لە وڵاتی ئێران پێشوازییەكی باش لە بەرهەمەكانی دەكرێت, لە ئێستادا ڕۆمانی(بنووسە خوێن) كە نوێترین بەرهەمی ئەم نووسەرەیە, لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو كاری نووسینی تەواو بوو و دوای پێداچوونەوە و ووردبوونەوە لە كارەكان, لە كۆتا ڕۆژەكانی ساڵی 2021 ڕۆمانی (بنووسە خوێن) بڵاوكرایەوە, هەروەكو خۆی لە دیمانەیەكدا گوتی: ئەو كتێبانەی كە دەبوو لە ساڵی 2021 بە دەست ئەو كەسانە بگات كە چاوەڕوانی بوون بەڵام من لە ساڵی 2022 سوپرایزێكیان بۆ دەكەم بە شێوەیەكی گرنگ و یەكجێ دەیخەمە بەردەستیان .

ئاسۆ كاكەیی

لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد
لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد
لە شاری سلێمانی ڕۆماننووس (جەبار جەمال غەریب) كۆڕێكی هونەری سازكرد
Top