(ئازا حەسیب قەرەداغی) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە

(ئازا حەسیب قەرەداغی) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە

لە شاری سلێمانی نووسەر و شاعیر(ئازا حەسیب قەرەداغی) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە .

بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 20/2/2022  كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی بە هەماهەنگی سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان, نووسەرو شاعیر ئازا حەسیب قەرەداغی پێنجەمین پێشانگەی شێوەكاری لە ژێر ناونیشانی(ڕەنگ خۆشی دەوێیت) بكاتەوە .

(ئازا حەسیب قەرەداغی) پێشانگەیەكی شێوەكاری دەكاتەوە

شایەنی باسە.. لە دێسەمبەری ساڵی ڕابردوو ئازا حەسیب قەرەداغی لە شاری هەولێر پێشەنگایەكی كردەوە كە تێیدا 30 تابلۆی شێوەكاری نمایش كرد, كە ئەم ژمارەیەش گوزارشت بوو لە 30ی ساڵی دابڕانی لە كاری وێنەكێشان, هەروەكو خۆی ڕایگەیاند: (هەر تابلۆیەك بەرامبەر بە ساڵێك لە تەمەنی ئەو دابڕانەمە), هەروەها ئاماژەی پێدا كە هیچكات لە ماوەی ئەو هەموو ساڵەدا حەز و هونەری وێنەكێشانی لەلا كاڵ نەبۆوە بەڵكو هەمیشە لە فكر و خەیاڵیدابوو و هەر ئەم حەزەش بووە هۆی ئەوەی كە دووبارە دەستبكاتەوە بە كاری وێنەكێشان .

ئاسۆ كاكەیی

Top