خێمە لە شێوەی بەستەڵەك و باڵەخانە
سیفێری كینێلا، بەرپرسی گشتیی بەشی فینلەندا لە ئیكسپۆی دوبەی لە ئیمارات دەڵێت ویستمان شتێك تێكەڵ بكەین كە لە نێوان خێمە و باڵەخانە بەستەڵەكەكانی فینلەندا بێت، دواجار توانیمان ئەو باڵەخانەیە لە شێوەی خێمە دروست بكەین، باڵەخانەكە لە پەیكەرێكی پۆڵا دروست كراوە و بە بەرگی pvc داپۆشراوە، كە شێوەی بەفر دەدات، لە ژوورەوە زۆربەی كەرەستەكان بە چاو دیارن، لەو باڵەخانەیەدا بۆ بەرزی 15 مەترە هیچی لێی نییە، تەنیا زەوییەكی گرینیتنییە و دیوارەكانی لە دارە، هەروەها سیستمی دەنگی لەو شوێنەدا بەدی كراوە، كە دەنگێكی نزمت گوێ لێ دەبێت و دڵت ئارامی دەبێتەوە، 35 بەش لە نێو باڵەخانەكەدا هەیە، هەمووی بەم جۆرە دروست كراوە، هەروەها بەشی ناوەوەی لە دار دروست كراوە كە پرۆژەیەكی فینلەندی و عەرەبیی تێكەڵە، ئەمەش بووەتە یەكێك لە خێمە سەرنجڕاكێشەكانی ئیكسپۆی دوبەی، كە تا مانگی سێی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
